ستاندەر
جۆزێف دۆنفۆرد سوپاسالاری ئه‌مریكا ئاشكرای كرد وڵاتەكەی مه‌شق و راهێنانی به 8 هه‌زار چه‌كداری سوپای سووریای دیموكرات كردووه، كە به‌شێكی زۆری ئه‌و سوپایه سه‌ر به‌یه‌په‌گه‌ن. گوتیشی ڕاهێنان بە 32 هەزاری تریشیان دەكەن.
جۆزێف ئاماژه‌ی داوه كه بۆ به‌رقه‌راربوونی ئارامی له سووریا، پێویسته ئه‌مریكا مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی به 40 هه‌زار چه‌كداری سوپای سووریای دیموكرات بكات، كه ئێستە 8 هه‌زار چه‌كدار راهێنانیان پێكراوه و ئاماده‌ن له داهاتوویه‌كی نزیكیشدا 32 هه‌زار چه‌كداری تر راهێنانی پێده‌كرێت.
سوپاسالاری ئه‌مریكا باسی له‌وه‌ش كردووه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له پلانی ئه‌مریكادا نییه هێزه‌كانی به‌م نزیكانه له سووریا بكێشێتەوە.