ھێرشێکی زۆر ناڕەوا لە سەر بزوتنەوەی گۆڕانە

لەلایەن ستاندار Posted on 333 جار بینراوە

مەھدی کاوانی

زۆرەکەی لە لایەن ھەواداران یان چالاکوانانی خۆیەتی .
ئەو ۲٥ و ۲٤ کورسیەی کە بزوتنەوەی گۆڕان لە سەردەمی ڕەوانشاد نەوشیروان موستەفا ھێنای ، دەتوانم بڵێم ٠٥٪ یشی ھی چالاکوانانی بزوتنەوەی گۆڕان نەبوو ، ئەوەکەی تریان ھەر ھەمووی ھی شەقامی تووڕەو ناڕازی بووە .
دەتوانم بڵێم لە ئەو دوو ھەڵبژاردنەی کە ڕۆیشت نیوەی دەنگدەرانی شەقام بۆ بزوتنەوەی گۆڕان چ بە بایەکۆت چ بە دەنگدانیان بۆ نەوەی نوێ پڕۆسەی دەنگدانیان بەڕێ کرد .
ئەو ھەلگێڕو وەگێڕیەی ھەوادارانی بزوتنەوەی گۆڕان لە ناو شەقام زیاتر لە بەر ئەوەوە بوو کە بزوتنەوەی گۆڕان لە میانەی ئەو دوو سوورەی ھەلبژاردن واتە ھەشت ساڵ نەیتوانی گۆڕانکاری لە سیستەم بکات ، و زۆرانێکیشیان پێیان وابوو شاسوار عەبدول واحید بە ھۆی گەنجێتی و ئیمکانیاتێکی زۆریشی دەبەردەست دایەو پێیەوە دەتوانێ ئەوەی گۆڕان پێی نەکرا ئەوان دەیکەن . بە بۆچوونی خۆم ئەوەش کاتیەو ھەر لە ئێستاشەوە نیشانەکانی بێئومێدی شەقامی توورە لەوانیش بەدەر دەکەوێ .
بە حیسابی ژمارەیی واتە کورسیە ھاتووەکان ، بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەلی ئیسلامی و نەوەی نوێ بەرەی ئۆپۆزسیۆن پێک دێنن بەڵام چاوەکان بە ڕەھا لە سەر بزوتنەوەی گۆڕانە .
بزوتنەوەی گۆڕان لە دووخولی پێشتر شتی زۆری کرد لە ھەموویان گرنگتر ئاشکرا کردنی ھەموو ئەو گرێبەستە نھێنی و ناشەفافانە بە تایبەتی لە سەر کەرتی نەوت و زۆریش ھەوڵی لە گەڵ یەکیەتی نیشتمانی کوردستان دا کە سەنگەر بۆ لای ئۆپۆزسیۆن بگوازێتەوەو دیاری ترینیشیان دەباشان بوو کە لە لایەن دوو سەرکردەی ھەرە دیاری بزاڤی نیشتمانی کوردستان کە کاک نەوشێروان و مام جەلال بوو و بە ھۆی کۆچکردنیان ، وەھا کەوتەوە کە لە نیوەی ڕێ بەجێیان ھێشتبین .
بزوتنەوەی گۆڕان دوو ڕێگای لە بەردەم دابوو بۆ گۆڕینی سیستەم یەکێکیان خەباتی پەڕلەمانی و ئەوی تریشیان ڕاپەڕینی فراوان و سەرتاسەری جەماوەری .
لە ھەردو خولی ھەڵبژاردنی پێشوو پارتی و یەکیەتی بە زۆرینە ھەموو بڕیارەکانی پەڕلەمانیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان دەسووڕاندەوەو . ڕاپەڕینی سەرتاسەریش لە ھەموو جیھان شەقام دەیکات و دواتر حیزبەکان پاڵپشتی لێ دەکەن . ھی زەمانی شاھەنشای ئێران و ئەو سەردەمەی دەسەلاتی ئیسلامیش ھەر وابووە . حوسنی موبارەک و زینالعابدینیش ھەر وەھا کورسی دەسەڵاتیان بەجێ ھێشت . ڕاپەڕینی سەرتاسەری بەھاری ساڵی ۱۹۹۱ خۆشمان ھەر وەھا بوو . ئێ چی بکەین ئەو کردەیە ھێشتا دروست نەبووە .
مەریوان وریا قانیع و ئاراس فەتاح دوو نووسەری ھەرە دیاری ناو بزاڤی نیشتمانی و دیموکراتی و ھەلکری عەولەمەو خۆ گونجاندن لە گەڵ باھۆزی دیموکراتی و لە بابەتێکی پێکەوەییان لە سایتی ستاندەر لە ژێر ناونیشانی (بەرەو حکومەت و دەستورێکی سوڵتانیی ) نوسینێکی شمولی و لێدانەوەیەکی ھەمەلایەنانەیان لە بابەتەکەیان بەدیار خستیەو دەناویدا چرای ئومێدی یان بێئومێدیان زیاتر خستۆتە سەر بزوتنەوەی گۆڕان و دوو ھەڵبژاردەیان خستۆتە بەر دەمیان ، یەکێکیان ئەوەیە ئەگەر گۆڕان بچیتە ناو حکومەت خراپتر لە پاشترو کورسیەکانیان و دابڕانیان لە جەماوەر سنورێکی فراوانتریش بە خۆوە دەگرێ ، ئەوی تریشیان نەچوونیانە بۆ ناو حکومەت و پێیەوە ھێدی ھێدی عافیەی جارانیان لە ناو شەقام بۆ دەگەڕێتەوە .
بۆ خۆشم جگە لەوەی پشگیری لە ڕاکانی ئەو دوو نووسەرە دیارە دەکەم ، پێشم وایە دەبێ بزوتنەوەی گۆڕان و لە میانەی ئەوکۆنفراسەی دادێ و دواتر ھەلبژاردنی ناوخۆیەکانیشی تا دەگاتە بۆ دووبارە ھەڵبژاردنەوەی خانەی ڕاپەڕاندن دەبێ گرنگی بە لەمل شەمل لە گەڵ چالاکوانە دیارو کۆنەکانی خۆی بدات وگولبژێریش لە ناو ڕیزەکانی بکات و دەستوتورو بەرنامەی بزوتنەوەی گۆڕانیش جوانتر بکات .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.