ستاندەر
عەلی حەمەساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت پرۆژەیەكیان بۆ گفتوگۆی پێكهێنانی حكومەت ئامادەكردووەو لەسەر بنەمای ئەو پرۆژەیەش بەشداری لەحكومەتی داهاتووی هەرێم دەكەن.
عەلی حەمەساڵح بۆ شارپرێس وتیشی: پرۆژەكە پرۆژەیەكی هەمەلایەنەو دەبێت لایەنەكان گفتوگۆی لەسەر بكەنو ئەگەر پرۆژەكە قبووڵبكرێت، ئەوە بەشداری لەحكومەت دەكەینو ئەگەریش رەتبكرێتەوە، ئەوە جڤاتی نیشتمانی بڕیاری یەكلاكەرەوە لەبارەی بوونەوە بەئۆپۆزسیۆن دەدات.