ديوی دووەمی سەردانەکەی ريک پێری

لەلایەن ستاندار Posted on 357 جار بینراوە

کامەران خدر

 

بۆيەکەم جارەلەمێژودا وەزيری وزەی ولايەتەيەکگرتووەکانی ئەمريکا، سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، سەردانەلەناکاوەکەی”ريک پێری”
وابەستەيەبەئايندەی کەرتی وزەی هەرێم لەناوچەکەدا، پێشتر پەيمانگای واشنتۆنی ئەمريکی لەراپۆرتێکی ورد ئاراستەی کەرتی وزەی هەرێمی نەشونما کرد، کەرووەوروسياهەنگاو دەنێت.

ئێستاکۆمپانياروسيەکان دەستيان بەسەر ٪٦٠وەبەرهێنان لەکەرتی وزەی هەرێمداگرتووە، لەدواين گرێبەستيشيدا “رۆزنەفت”ی روسی وەبەرهێنان لەغازی سروشتی هەرێم دەکات، بەجۆرێک لەهەنگاوی يەکەمدا رۆزنەفت بۆری گواستنەوەی غاز لەهەرێمەوە بۆتورکيا دروست دەکات، بۆريکەتوانای گواستنەوەی (۳٠)مليارد مەتر سێجای هەيەلەساڵێکدا، ئەمە جيالەو گرێبەستەنەوتيانەی کە کۆمپانياروسيەکە بۆماوەی ۲٥ سال لەگەڵ حوکمەتی هەرێم ئەنجامی داون، تەنانەت لەئێستادا حوکمەتی هەرێم بۆری گواستەوەی نەوتی نێوان هەرێم بەندەر جەيهانيشی فرۆشتوە بەبری ۱.۸ مليارد دۆلارئەميش بەرۆزنەفتی روسی.

هاوکێشەيەيەکی سياسی هەيەدەڵێت: لەهەرشوێنێک ئابوری کۆمپانيا ئەمريکيەکان بکەوێتەمەترسی نا استقراری لەم شوێنە دروست دەبێت، پێشتر کەرتی وزەی هەرێم لەژێر هەيمەنەی کۆمپانيە ئەمريکيەکان دابوو لەوانەش(ئيکسۆن مۆبيل،تيسۆن،شيفرۆن) وەبەرهێنان لەلايەن کۆمپانيائەمريکيەکان گرينگی تايبەتی هەبوو بۆکورد، بەلام بەداخەوەنەتواندرا بەردەوامی پێبدرێت.

دەکرێت ئەم هاوکێشەيەی کەلەسەرەوەباسمان کردووە بۆکوردستان نەکەوێتە بواری کردەی و بەديلی ترمان بخەنەبەردەم، چونکەسەرباری هەمووئەمانە هەرێم بۆئەمريکاگرينگە، ئەم گرينگيەو رزگارکردنی کەرتی وزەی هەرێم لەژێرهەيمەنەی روسيا”ريک پێری”ناچار بەهاتن کردووەبۆهەرێم، من دڵنياشم لەدانيشتنەتايبەتەکەيدا لەگەڵ بارزانيدا، ريک نيگەرانی يان باشترە بەزمانێکی ديبلۆماسی بڵێين کەبەبارزانيان ئاگادارکردۆتەوە کەدەبێت بگەرێنەوە بۆ بەغدا، لەکۆنگرە رۆژنامەيەکەشيدا ئەوەی بەروونی گوت، لەبەغداش کۆمپانيا ئەمريکيەکان وەبەرهێنان لەکەرتی وزە دەکەن بەمەش دەکرێت بڵێين ئەمريکا هەنگاودەنێت بۆ لەباربردنی هەژموونی روسيا لەسەر کەرتی وزەی هەرێم. بەڵام لەراستيدا جەوهەری بابەتەکە ئەوەيەهەرێم دەتوانێت هەژمونی روسيا لەسەر کەرتی وزە تێپەرێنێت؟ مەسروربارزانی لەکابينەی داهاتوودا وەلامی ئەوپرسيارەمان دەداتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.