گەندەڵی ومافی مرۆڤ ؛

لەلایەن ستاندار Posted on 365 جار بینراوە

عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا

دوێنێ ۹-۱۲ و ئەمڕۆ ۱۰-۱۲ وەک دوو ڕۆژی جیھانی دیاریکروان ، یەکەمیان بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی ، و دووەمیشیان بۆ مافی مرۆڤ .
بەبڕوای من ھیچیان پێویستی بەدیاریکردنی ڕۆژێکی تایبەت نیە چونکە گەندەڵی ھێندە بەربڵاوو فروانە ھەموو ڕۆژەکانی ساڵ دەبێت ڕووبەڕوویان ببینەوە .
مرۆڤەکانیش پێویستیان بەوەیە ھەموو کات مافپارێزراوبن ولە ژیانێکی شەرەفمەندانە بژین .
گەندەڵی مرۆڤەکان دەیکەن ،و مرۆڤەکانیش سەرچاوەی دروستبوونی گەندەڵین .
مەترسیەکانی گەندەڵی بەپێی پێوەرەنێودەوڵەتیەکان لەدوای تێرۆرەوە دێت لەڕووی ھەڕەشەوە بۆسەر کۆمەڵگاومرۆڤایەتی .
مرۆڤیش گەورەترین وزیرەکترین بونەوەری سەرزەوییە لەڕووی ژیریی و مەعریفەوە ، بۆیە بۆ بەگژاچونەوەی مەترسیەکی زەبەلاح وترسناکی وەک گەندەڵی ئەوە پێویستی بەعەقڵی بونەوەرە گەورەوژیرەکانە لەسەر زەمینی واقیعدا .
بەداخەوە لەساڵانی ڕابردوودا گەر گەندەڵی ومشەخۆری حاڵەت بوبێت ، لەئێستادا تەشەنەیکردوەو بۆتەدیاردەیەکی ترسناک ومەترسیدار لەنێو کۆمەڵگەی کوردیدا ، لەوەش خراپتر ھێندە خراپ ئەو پەتایە تەشەنەیکردوەو مرۆڤەکانی تێوەئاڵاوگلاوە خەریکە گەندەڵی دەبێت یان دەکرێتە بەرژەوەندی گشتی .
بۆیە مرۆڤەکان پێویست دەکات لەچەندئاستێکدا لەڕێی دامەزراوە فەرمی ونافەرمیەکانیشەوە ڕووبەڕووی گەندەڵی وگەندەڵکارانیش ببنەوە .
لەدنیادا مرۆڤەگەندەڵەکان شەرمەزارو ڕیسوا دەکرێن بەڵام لەم مەملەکەتەی ئێمەدا پۆست وپایەی زیاتریان پێ دەدرێت ، لەوڵاتانی تر ھەرکەس گەندەڵکارێک ئاشکرا بکات جگەلە ڕێزلێنانی تایبەت خەڵاتی ئازایەتیشی دەکرێت ، کەچی لەم ھەرێم ووڵاتەدا ئەوەی گەندەڵی ئاشکرادەکات لەلایەن گەندەڵکارەکەوە ژیانی دەخرێتە مەترسیەوە .
لەم ھەرێمەی لەمەڕخۆماندا ھەموو شتەکان پێچەوانەدەبنەوە گەندەڵکاری ڕۆژ گاڵتە بەمشەخۆری شەو دەکات و مشەخۆرەکانیش پێکەنینیان بە مشورخۆرەکان دێت .
بۆیە ھێندە بەسە بوترێت گەر ڕووبەڕوو بونەوەی گەندەڵی شەرمەزارکردنی گەندەڵکاران نەکرێتە کلتورێکی ھەمیشەیی وبەتەواوی نەچەسپێنرێت لەناخ وھزرماندا ئەوا دوور نیە لەچەند ساڵێکی داھاتوی نزیکدا گەندەڵکاران ڕۆحمان بەشێنەیی ودەست جەمعی دەکێشن .
گرنگ نیە ڕۆژێک بۆ دژەگەندەڵی و ڕۆژێ بۆمافەکانمان ھەبێت ، گرنگتر لەوە سازوئامادەبونمانە بۆ چاکسازی و پاراستنی شکۆی مرۆڤبونمان .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.