جواناوی چاکسازی مەسڕن جۆماڵی گەندەڵی بکەن

لەلایەن ستاندار Posted on 296 جار بینراوە

 کمال اسکندر

مەملەکەتی پێخواسان٫ لەسەرەتای تەمەنیەوە فرچکی بە گەندەڵیەوە گرتوە ٫ لەئێستادا دەست لەملانێی گەندەڵی بووە کورد گوتەنی بەیەکەوە خەریکە پیروخەڕۆ دەبن۰ لەسەیروسەمەرەکانی مەملەکەتی هەناسە ساردەکان ساڵ بەساڵ داهات و سەرچاوەکانی داهات زیاد دەبن ٫ هاوشانی زیادبونی داهاتەکانیش قەیرانەکانی دارایی لەسەر هاووڵاتیان سەخت و قوڕستر دەبن ۰

گەندەڵی و فەشەلی حکومڕانی لەمەملەکەتی ئەمڕۆ بەسبەی ٫ ساڵ بەساڵ زیاتر دەردەکەوێ ٫ کەچی لەبەرامبەردا هەناسەی ئۆپۆزسیون بون تەنگتر و دەنگی ناڕەزایی شەقام کپتر و پاکێجی چاکسازی حزبە ناڕازیەکانیش ونتر دەبێ۰ ئیتر لەسایەی سەری نوخبەیەکی تێروپڕی سودمەند لەڕەفاهیەتی مەملەکەتی وەعدوبەڵێنی سەراب ئاسا٫ هەوڵ و پڕۆژە و پاکێجەکانی چاکسازی گەیشتن بەسەرەمەرگ و ئارەقەی مەرگ (جواناو) دەردەکات ٫ هەموان بەلاشە لە دەوری جەمن و چاوەڕێن جواناوی دوای مەرگی چاکسازی بسڕن ٫ لەناخیش دا بۆ گەیشتن بە دەست کەوتەکان زەردەخەنەی خەونەکانیان سەمای سیاسەت دەکات بەوەیشومە و داهاتووی میللەتی پێ لەناو دەبات ۰

تۆ بڵێی ئەو بێ دەنگیەی شەقام و حزب لەمەملەکەتی جینۆساید و ئەنفال و کیمیاباران هۆکارەکەی چی بێ ؟ سەنگەری چاکسازی گەیشتوە بە مەنزڵگە ! یان نەخێر گەندەڵی بوە بە عورفی حکومڕانی و هەموان بەدوای پاروی چەوری خۆیان دادەگەڕێن ۰ چۆن دەبێ سەنگەری چاکسازی خوازان چۆڵ بکرێ ؟ مەگەر خوێنی شەهیدان چی ؟ مەگەر دروشم و بەرنامەی هەڵبژاردنەکان چی ؟ ئەگەر پلەو پۆستی حکومڕانی استحقاقی انتخابی حزبەکان بێ ؟ ئەی مافی هاووڵاتیان چی ؟ لەمەملەکەتی بێ ئەزمون لەحکومڕانی ٫ هاووڵاتیان پێشینەی خانو و بەرە و موچەی فول و نەوتی بایەعی و ئاردی سفر وەردەگرن و بەنزینیش هەرزانی هەرزان بۆیان دابین دەکرێ ۰ دەی ئیتر لەمەملەکەتی پاشەکەوتی موچە و بێ نەوتی و کەم کارەبایی و بەنزین گرانی ٫ میللەت چاوی لەدەستی کێ بێ تا جۆماڵی گەندەڵی بۆ بکات؟ لەڕوخساری کام کاریزما و لەپاکێجی چاکسازی کام حزب ئایندەی گەشی داهاتوی ببینێ ؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.