عەلی حەمەساڵح رونکردنەوەیەک لەسەر پاسپۆرتی دیبلۆماسی بلاودەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 408 جار بینراوە

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا لەبارەی پاسەپۆرتی دیبلۆماسی رایگه‌یاندوه‌”ده‌نگۆیه‌ک بڵابوه‌ته‌وه‌ گوایه‌ نوسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی کوردستان کارده‌کات بۆ ده‌رکردنی پاسپۆرتی دیبلۆماسی بۆ په‌رله‌مانتاران.”

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە”ئه‌مه‌ ئه‌رک و کاری نوسینگه‌ی سلێمانی نییه‌و ڕه‌نگه‌ هه‌وڵێکی که‌سی بێت، له‌ هیچ دامه‌زراوه‌یه‌کی ده‌وڵه‌تیش کار به‌ داواکاری نوسینگه‌ی سلێمانی ناکرێت و نوسینگه‌ی سلێمانی به‌پێی پێڕه‌وی ناوخۆ هیچ کارێکی ئیداری و سیاسی و یاسایی ناکات و ناتوانێت ئه‌م جۆره‌ نوسراوانه‌ بکات، ته‌نیا وه‌ک جێگایه‌ک بۆ به‌دواداچونی گرفتی هاوڵاتی به‌کاردێت، هیچ به‌رپرسێک نیه‌ له‌ نوسینگه‌ی سلێمانی ئه‌م کارانه‌ بکات تاوه‌کو په‌رله‌مانتار و فراکسیۆن نوسراوی بۆ بکه‌ن و داواکاریان بۆی هه‌بێت.”

 

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو”په‌رله‌مانتارانی فراکسیۆنی گۆڕان له‌ هیچ کام له‌ خوله‌کانی پێشوتریش ئه‌م خوله‌ش پاسپۆرتی دیپلۆماسیان نه‌ویستوه‌.”

پێشتر کازم فاروق سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى کوردستان، لە نامەیەکیدا کە ئاڕاستەى نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستانی کردبو ڕایگەیاندبو”لەلایەن نوسینگەکەی بەڕێزتانەوە کە کۆمەڵە پەرلەمانتارێکی دەسەڵات و چەند لایەنیکی تر خەریکی ناردنی نوسراو و کۆکردنەوەی واژۆن بۆ وەرگرتنی پاسپۆرتی دیپلۆماسی و داواتان لە ئێمەش کردوە ناوەکانتان بۆ بنێرین.”

 

وتبوشی”ئێمە وەک تەواوی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ ڕایدەگەیەنین کە ئەم جۆرە کارو ڕەفتارە قێزەونانە تەنها لە خەڵکانی بەرژەوەندخواز و سیاسی خۆویست دەوەشێتەوە، بۆیە ئێمە ئەم جۆرە هەوڵانە ڕەتدەکەینەوە.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.