گۆران: سورین لەسەر ئەوەی سیستەم پەرلەمانی بێت و پارتیش ئەوەی پێ‌باش بێت هەنگاوێکی باشە

لەلایەن ستاندار Posted on 325 جار بینراوە

ستاندەر

دانا عه‌بدولکه‌ریم، رێکخه‌رى ژورى حکومه‌ت له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌لێدوانێکدا  لەبارەی هەلبژاردنی سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمانی رایگەیاند « سورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى سیستم ببێته په‌رله‌مانى و مه‌بده‌ئییه‌ن پارتیش پێ‌باش بێت ببێته سیستمى په‌رله‌مانى به شتێکى باشى ده‌زانین و زۆر باشه«.

ناوبراو بۆ هاوڵاتی وتیشی «که سیستم بوو به په‌رله‌مانى ئۆتۆماتیکى ده‌سه‌ڵاته‌کانى سه‌رۆکى هه‌رێم ده‌چێته ژێر رکێفى په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه، ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن مادام له‌ژێر ده‌ستى په‌رله‌ماندایه هیچ کێشه‌یه‌کى نییه، ئه‌گه‌ر سه‌رۆکى هه‌رێم و حکومه‌ت ده‌سه‌ڵاته‌کانى خراپ به‌کاربهێنێت هه‌ر په‌رله‌مان لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌کات، چۆنێتى دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵاته‌کانیش ده‌که‌وێته سه‌ر گفتوگۆ».

زۆرترین ناکۆکیه‌کان له خوله‌کانى پێشوودا له‌سه‌ر ئه‌وه بوون که لایه‌نه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى داواى ئه‌وه‌یان ده‌کرد که سه‌رۆکى هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌ماندا هه‌ڵبژێردرێت، له‌کاتێکدا پارتى پێداگری ده‌کرد که له‌ناو خه‌ڵکدا هه‌ڵبژێردرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.