وەزارەتی داد بۆ کاندیدێکی سەربەخۆ یەکلایی دەبێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 324 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی زانیاریەکان کە لەسەرچاوەیەکەوە دەست ستاندەر کەوتووە پۆستی وەزارەتی داد لەکابینەکەی عادل عبدولمەهدی بۆ حاکم ڕزگار محمد یەکلایی بۆتەوە، حاکم ڕزگار وەکو کەسێکی بێلایەن کاندیدە بۆ ئەو پۆستە و لەماوەیەکی نزیکیشدا لە ئەنجومەنی نوێنەران عێراق متمانەی پێدەدرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر پارتی ناوی دارا نورەدینی وەکو کەسی سەربەخۆ بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە کاندید کردبوو بەڵام لەلایەن یەکێتی و بەشێک لەلایەنەکانی تر ڕەتکرایەوە، چاوەڕێدەکرێت کاندیدکردنی حاکم ڕزگار یش لەلایەن یەکێتی یەوە ڕەتبکرێتەوە چونکە یەکێتی خالید شوانی وەکو کاندیدی حزبەکەی بۆ ئەو پۆستە دیاریکردوەو سوریشە لەسەر وەرگرتنی ئەو وەزارەتە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.