ستاندەر
پرسی بەشداری کردن لەکابينەی داهاتووی هەرێم، لەلايەن کۆمەڵی ئيسلامی تاوەکو ئێستا برياری لەبارەوەنەدراوە، ئەندامێکی سەرکردايەتی ئەوحيزبەش بەئاژانسی ئەنادۆڵی راگەياندوە: کۆمەڵی ئيسلامی چاوەرێی کارنامەی حوکمەت دەکات، قومرییه شێخ محهمهد بهرزنجی دەشڵێت، بۆهەربريارێک سەرکردايەتی حيزب دەگەرێتەوە بۆلای کاديرەکانيان و بەتەنياسەرکردايەتی بريار لەسەر پرسی بەشداری يان هڵبژاردنی بەديلێکی ترنادەن.
ئەم وتانەی ئەنداەکەی سەرکردايەتی کۆمەڵ لەکاتێکدايە، پارتی ديموکرات کەبراوەی هەڵبژاردنە سەردانی ئەو حيزبەی نەکردووە، بەلام دووجار لەگەڵ بزوتنەوەی گۆران و يەکێتی نيشتمانی لەبارەی پێکهێنانی حوکمەت کۆبوونەتەوە.