بەپەلە: کەمپی مەخمور لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردومانکرا

لەلایەن ستاندار Posted on 316 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی زانیاریەکانی ستاندەر کاتژمێر ۹:۲۰ خولەکی ئەمشەو کەمپی مەخمور کەلەژێر چاودێری ئومەم موتەحیدە دایە لەلایەن سێ فڕۆکەی جەنگی تورکیا بە حەوت موشەک بۆردومانکراوە، جێگای باسە تاکو ئێستا زەرەو زیانەکانی بۆردومانەکە نەزانراوە بەڵام دوای بۆردومانەکە خەڵکێکی زۆر بەهانای قوربانیانەوە چووە.

هەر بەپێی زانیاریەکانی ستاندەر بەر لە بۆردومانی فڕۆکە تورکیەکان کارەبای ئەو کەمپە بڕدراوە ئەوەش گومانی ئەوە دروستدەکات کە پێشوەختە زانیاری لەسەر بۆردوومانەکە هەبووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.