ستاندەر
رۆژی ١٤ی ١٢ی ١٩١٤ شێخ عبدالسلام بارزانی لە سێدارە دراوە لەلایەن ئیتحادی وتەرەقەی کە دوای عوسمانیەکان دەسەڵاتیان گرتە دەست، بەڵام تا ئێستا عوسمانیەکان بە لەسێدارەدانی شێخ عبدالسلام بارزانی تاوانباردەکرێن، لە لێکۆلینەوەیەکی ناوەندی توێژینەوەی ستاندەر کە لەلایەن مەسعود عەبدولخالق ئامادەکراوە ئاماژە بۆ ئەوە کراوە ئەوەی بریاری لەسێدارەدانەکەی جێبەجێ کردووە ناوی سلێمان نەزیف بوە کە والی موسل بوە و ئەندامی کۆبیتەی باڵای ئیتحادی و تەرەقی بوە کە دواتر بەسەرکردایەتی ئەتاتورک بەتەواوی دەسەلاتی عوسمانیەکانیان روخاند.
دەقی راستکردنەوەکە بخوێنەوە:
هەڵەیەكی باو لەبارەی (شیخ عبدالسلام بارزانی)
ئەوڕۆ یادی لە سیدارەدانی شیخ عبدالسلامە لەسالی 1914، پیاویكی دلسۆزی نیشتمان وئاین بوو ، لە دامەزرینەرانی مانیفیستی بزوتنەوەی كوردایەتی ، نمونەی پیكەوە ژیان بوە ، ئەوەی زۆر هەڵەیە لەبارەی لەسیدارەدانەكەی ئەوەیە دەگۆترێ عوسمانیەكان لەسیدارەیان دا ، لەكتێبەكەی كاك مسعود بارزانی –البارزانی والحركە الكوردیە ..ئەویش بەهەلەداچوەو دەلێ شیخ عبدالسلام لەگەل عوسمانی ڕووبەڕوو بونەوە، لەڕاستیدا بەپێچەوانەیە لەگەل ئیتحادوالترقی ڕووبەڕوو بوونەوە هەروەك لەو بەلگەنامەبریتانیە ڕوون تر باسی دەكا:
نائب القنصلية البريطانية وان. 13/آذار/1914 REF: FO 195/2458
… اتخذ شيخ البارزان و باستمرار موقفا عدائيا من حكومة الاتحاد و الترقي و كانت منطقة نفوذه مركز الأظطرابات، يقال بان عبد الرزاق بدرخان، الذي كان يخطط ضد الترك في العام الماضي قد انضم الى شيخ البارزان و لعل هذا هو السبب الذي دفع الحكومة باتخاذ قرار بقمعه…
ئەوەی لەسیدارەی دا والی موسل بوو بەناوی (سليمان نةزيف- ئەندامی كۆمیتەی بالای ئیتحادو تەرەقی بوو ) ، ئەوبابەتە بەدریژی لە كتیبی( رۆلی عەلمانی لەدروست بوونی مەینەتی كورد )باس كراوە .
مسعودعبدالخالق