زانیاری لەبارەی ئەو بەشانەی راپۆرتی دیلۆیت کە حکومەت بلاویناکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 324 جار بینراوە

ستاندەر

د.شێرکۆ جەودەت سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت کۆمپانیای دیلۆیت لەگەل بلاوکردنەوەی داتا و زانیاریەکانی فرۆشتنی نەوت، راپۆرتێکی تر لەبارەی کەموکوریەکان و ناتەواویەکانی پرۆسەکە ئامادە دەکات بەڵام حکومەتی هەرێم بۆ رای گشتی بلاویناکاتەوە.

ناوبراو لە پەنێلێکی رێکخراوی ستۆپ لە سلێمانی لەبارەی شەفافییەتی کەرتی نەوت وتیشی کۆمپانیا گەورەکانی نەوت و گاز لە دنیا بە دوای ئەو شوێنانە دەگەرێن کە نەزانن و نەشارەزان بۆ ئەوەی گرێبەستی قورسیان بەسەر بسەپێنن لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان و هەرێمیش وەک زۆر شوێن دوچاری ئەو جۆرە گرێبەستانە بووە.

جێی باسە کۆتایی هەفتەی رابردوو کۆمپانیای دیلۆیت راپۆرتی چوارەمی لەبارەی نەوتی کوردستان  بڵاوکردەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.