لەسەردابەشکردنی پارەی گەنمی جوتياران دووپارێزەری خۆبەخشی کەيسەکەرونکردنەوەيەک بلاودەکەنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 352 جار بینراوە

ستاندەر

رێبين شەمامکی و بەشدار حسن کەدووپارێزەری خۆبەخشی کەيسەکەن لەرونکردنەوەيەکدا، ئەوهەواڵە رەتدەکەنەوە کەباس لەدابەشکردنی پارەی گەنمی جوتياران دەکات.

دەقی رونکردنەوەکە وەک خۆی

رونکردنەوەیەک بۆ جوتیارە خۆشەویستەکان

ئەمشەو لە کەناڵی روداو هەواڵێک بڵاو بۆتەوە، گوایە پارەی  ساڵەکانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥  و ٢٠١٦  دابەش دەکرێت ،  ئەمە لێدوانی ئەندام پەڕلەمانێکی بەغدا بوو،  گوایە وەزیری بازرگانی  بریاری داوە ئەو پارەی ماوە سەرف بکرێت. 

ئێمە وەک دوو پارێزەری خۆبەخشی ئەو کەیسە پێتان رادەگەیەنین،  خۆزگە ئەو هەواڵە  راست بوایە، چونکە خودی ئەو  ئەندام پەڕلەمانە پێش پینج رۆژ تێلی بۆ کردین و گوتی وەزیری بازرگانیمان بانگ کردووە و پرسیاری هۆکاری سەرف نەکردنی ئەو پارەیەمان لێ کردوە و  گوتیەتی  بەدواداچوونی بۆ دەکەین،  نەیگوت ئەو پارە سەرف دەکەین، هەر خۆشی گوتی سوپاسی ماندووبوونتان دەکەین.

شایانی باسە ئێمە نۆ مانگە ئیش لەسەر ئەو کەیسە دەکەین ، ١١ دانیشتنی دادگا بەڕێوەچووە،  بڕیارە ١٢/٢٣  ئەنجامی بریاری دادگا وەربگرینەوە،  لە داهاتوودا وەزیری بازرگانی هەر بڕیارێک بدات بۆ سەرف کردنی لەژیر فشاری دادگاو لە ترسی غرامەی (تأخیري) دەینێرێت،  ئێمە سوپاسی هەوڵی هەموولایەک دەکەین کە لە خەمی ئەو کەیسە دابێت و لە هەوڵی کەسیش کەم ناکەینەوە، بەڵام  ناتوانین بێدەنگ بین لە ئاست هەواڵێکی بێ بنەما بۆ خۆ دەرخستن و لابردنی ئیحراجی حکومەت و کەمتەرخەمی لەو کەیسە، 

لە کۆتاییدا دەڵێین هەر هەوڵێک و دیعایەیەک بۆ چەواشەکاری راستیەکان، نە  لە ئیشەکەی ئێمە کەم دەکاتەوە و نە ئێمەش سارد دەکاتەوە.

لەگەڵ رێزی پارێزەران: 

بەشدار حەسەن چاوشین  _ رێبین شەمامکی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.