ستاندەر
ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی دەڵێت، رایدەگەیەنێت هەندێك كەس ئەوەندە داشۆراون لەبری ئەوەی رابردوویان بەبیرخۆیان بهێننەوە، هەوڵدەدەن برینەكان بكولێننەوە، كە بێگومان لەپێناو بەرژەوەندی و پاروی چەورییان دەیانەوێت سوود لەگرژی و ئاڵۆزی لایەنەكان وەربگرن”. بۆ ماڵپەری فەرمی یەکێتی ناوبراو وتیشی تائێستاش هەندێك لە بەرپرسانی پارتی بەرۆحییەتی شەڕی ناوخۆوە هەڵوێستەكانیان دەردەبڕن و هەوڵی دروستكردنی گرژی نێوان لایەنەكان دەدەن.
وتیشی دەبێت ئەوەیان لەبەرچاو بێت كەسێك یان لایەنێك ماڵی لە شوشە بێت نابێت بەرد بگرێتە ماڵی خەڵك”.