ئەمریکا: ڕۆژهەڵاتی فورات و مەنبەج هێلی سوورە

لەلایەن ستاندار Posted on 221 جار بینراوە

ستاندەر

ڕۆ‌ژنامەی شەرقولئەوسەت ڕایگەیاندووە بەرپرسە باڵا سەربازیەکانی ئەمریکا ئەنجومەنی نیشتیمانی سوریا و سوپای ئازادی یان ئاگادارکردۆتەوە لە بەشداریکردن هەر جولەیەکی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی فورات و مەنبەج دژ بە هێزەکانی سوریای دیموکرات و پێی ڕاگەیاندوون هەر هێرشێکی لەو شێوەیە هێرشە بۆ ئەمریکا.

تورکیا چەند جارێک ڕایگەیاندووە هێرشی سەربازی دژی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات ئەنجامدەدات بە پاساوی ئەوەی یەپەگە سەر بە پەکەکەن و هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی تورکیا، ئەمریکاش به فەرمی ڕایگەیاندووە دژی جوڵەی سەربازی تورکیایە لەو ناوچانە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.