تورکیا دەڵێ ئێمە مەخمورمان بۆردومان کرد و قایمقامی مەخموریش دەڵێ بکەر نادیارە

لەلایەن ستاندار Posted on 278 جار بینراوە

ستاندەر

قایمقامی قەزای مەخمور رایدەگەیەنێت بکەری بۆردومانکردنی مەخمور نادیارە، ئەو جۆرە خۆ لادان لە باسکردنی دەستدرێژیەکانی سوپای تورکیا چەندین جارە دووبارە دەبێتەوە لە لایەن بەرپرسانی ئیداری.

ڕزگار محەمەد قایمقامی قەزای مەخمور بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە ” بۆردومانکردنی کەمپی مەخمور “بکەر نادیارە” من بە شێوەیەکی فەرمی تەنانەت ناتوانم بڵێم ئەو بۆردومانە لەلایەن فڕۆکەی تورکیەوە کراوە یا هی چ لایەنێک بووە. ئەوەی کە ڕووی دا تەنها یەک لێدان بوو کە دوو فڕۆکەی جەنگی بوون لە چوار شوێنیان داوە.

ئەو لێدوانە لە کاتێکدایە سوپای تورکیا بە فەرمی رایگەیاندوە کە هێزە ئاسمانیەکانی ئەوان مەخمور و شەنگالیان بۆردومان کردووە، جێی باسە پێشتریش لە کاتی هاتنە پێشی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی چۆمان و دەوروبەری بەرپرسانی ئیداری بێ ئاگایی خۆیان پیشاندا، هاوکات شەهیدانی نەورۆزی ئەمسالیش کە لەلایەن فرۆکەی تورکی بۆردومان کرابوون حکومەت رەتی کردبۆوە کە لەسەر وەفاتنامەکانیان بنوسێت بە هۆی بۆردومانی فرۆکەی تورکی شەهید بوونە بەڵکو نوسیبوی بەر تەقینەوە کەوتوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.