ئەردۆگان هێرش دەکات؟!

لەلایەن ستاندار Posted on 314 جار بینراوە

نیاز حامد

ئەردۆگان هێرش دەکات؟!
فەتحولا گولەن تەسلیم بە ئەردۆگان دەکرێتەوە؟!
ئەردۆگان فشاری لەسەرە یا دەیەوێت هەمیشە فشار بکات!.

ئەردۆگان رۆژ نییە ، دوو تا سێ لێدوا نەدات ، رەنگە هیچ سەرۆک دەوڵەتێک نەبێت لە جیهاندا بەقەدەر ئەو لێدوان بدات و ، تەنانەت هیچ سەرۆکێک نییە بەقەدەر ئەو لێدوانەکانی درۆ بێت !. لێدوانەکانی بۆ مەبەستی فشار کردنە بۆ ناوەوە یا دەرەوەی خۆی.
کاتێ قەشەی ئەمریکی برانسۆن بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیرکرا بوو ، گوتی تا ئەو فەقیرە(مەبەستی خۆی بوو) سەرۆککۆمار بێت ، هەرگیز ئەو تیرۆریستە ئازاد نابێت. هەمووشمان بینیمان چۆن ئازاد بوو ئێستا لە ئەمەریکا خۆی و خانەوادەکەی بۆ ئاهەنگی کرێسمس وسەری ساڵ خۆیان ئامادە دەکەن!.
دوێنی لە قۆنیا گوتی: تەلەفۆنەکەم لەگەڵ ترامپ ئیجابی بووە ، تێمگەیشتوە بۆچی هێرش دەکەمە سەر رۆژهەلاتی فورات و ، وەزیری دەرەوکەشی گوتی فەتحولا گولەنیشمان تەسلیم دەکەنەوە.
دەرکەوت هەر دوو لێدوانیان درۆ بوو ، بۆ یەکەمیان هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی هەواڵەکە لە لایەن کۆشکی سپی دەرنەچووە ، تەنانەت پینتاگۆن گوتی :هیچ بابەتێکی ئاوا لە گۆڕیدا نییە .
بۆ پرسی تەسلیمکردنەوەی فەتحوڵا گولەنیش ، بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی بۆ رۆیتەرز ئەم هەواڵەی بە درۆخستەوە وگوتی هیچ ئیتفاقێک نەکراوە.
کەواتەلێرەدا هەقە بپرسین ، بۆچی ئەو هەموو درۆیانە ، ئەردۆگان ووەزیری دەرەوەکەی ومیدیاکانی بڵاو دەکەنەوە ، ئایا فشاریان لەسەرە یا فشار دورست دەکەن؟!.
دەکرێت بۆ وەلامی ئەو پرسیارە بڵێین ، هەردوکیانە ،هەم دەیەوێت فشار دورست بکات وهەمیش دەیەوێت فشار لەسەر خۆی کەم بکاتەوە، بۆ نمونە سەبارەت بە هێرش وپەلامار بۆسەر رۆژهەلاتی فورات کۆمەڵێک فشاری لەسەرە دەیەوێت لەسەر خۆی کەم بکاتەوە، وەکو:
– فشاری روسیا ، روسیا فشارێکی هیجگار زۆر لە ئەردۆگان دەکات تا ئەمەریکا تەنگاو بکات لە سوریای وەدەربنێت یا لانی کەم ریسوای بکات ، چونکە ئەگەر لە حالەتێکدا فشاری زیاتری لە ئەردۆگان بکات ، ناچارە حەماقاتێک بکات و، هێرش بکات ،و ئەوکات ئەمەریکا تووشی هەڵوێستێکی خراپ دەبێت ، ئەگەر دژی هێزەکانی پەلاماردەری تورکیا بجەنگێت بەمانا شەڕی نێوان دوو ئەندامی ناتۆ ، خۆ ئەگەر شەڕی نەکات ، بەواتا سووکبوونی پێگەی ئەمەریکا لە ناو سوریا وهاوکێشەی چارەسەریی لە دەست ئەمەریکا دەردەچێت ، بۆیە لە رێگای پرسی ئیدلبەوە ، روسیا فشاری بەردەوام و توند دورست دەکات لەسەر ئەردۆگان بۆ ئەوەی هێرشەکە ئەنجام بدات. دیارە ئێرانیش ئەویش پشتیوانی لەو فشارەی روسیا دەکات بەمەبەستی لێدانی ئەمەریکا بەناراستەوخۆ ،وەک پێشتر باسمان کرد.
– ئەردۆگان فشاری فەرماندە دۆڕاوەکانی داعشی لەسەرە ، دەیەوێت بەو هێرش وپەلامارانە یا تەنانەت ئەو لێدوانانە جێگەیەک بکاتەوە بۆیان لە جوگرافیای سوریا یا ئارامیان بکاتەوە ، بەتایبەتی لە رەوشێکی سایکلۆژیی خراپدا ژیان دەکەن وهۆکاری دۆڕانیشیان بۆ پشتتێکردنی خەلیفە ئەردۆگان لێیان، دەگەڕێننەوە! و، داوای تەعویزی لێدەکەن.
– فشاری ناوخۆ و رەوشی ئابوری خراپی خەڵکی ، دەیەوێت رووی سەرنجی خەڵکی هەڵسوڕێنێت بۆ دەرەوەی ولات ، کەس باسی ژیانی خۆی نەکات گوایە وڵات لە ژێر مەترسیدایە!.
– فشاری هەڵبژاردنی دادێ لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٩ تایبەت بە شارەوانییەکان ،کە بەگوێرەی راپرسیەکان ، رەوشی ئەردۆگان خراپە ، دەیەوێت لەسەر خوێنی کوردان ئەوجارەش فآشست و نەژادپەرستەکان دەنگی پێبدەن.
– فشاری رێکخراوی ئیخوانی تیرۆریستی جیهانی لەسەر ئەردۆگان کاردەکات ، نایانەوێت پرۆژەیەکی چارەسەریی وەک لە رۆژئاڤا- باکوری سوریا ببێتە نەخشەڕێگا بە پشتیوانی ئەمەریکا بۆ سوریایەکی دیموکراسی. ئەوان دەیانەوێت ئیخوانی تیرۆریست دەسەلات لە سوریا بگرێتە دەست، یا لانی کەم ببێ بەشەریکی بەشار ئەسەد.ئێران بەم نیوە چارەسەرییە رازییە.
کەواتە ئەردۆگان لە ژێر فشارێکی زۆردایە ، دەبێت خۆی یەکلا بکاتەوە ، رۆژانی دادێ ، چەندێتی فشارەکان لەسەر ئەردۆگان و هەڵوێستی ئەمەریکا وهەڵوێستی هێزەکانی سوریای دیموکراسی ، زیاتر تەم ومژ لەسەر تابلۆ ناروونەکە لادەبات..
ئەمەریکا قسەی خۆی کردووە ، هێزەکانی سوریای دیموکراسی ئەوانیش قسەی خۆیان کردووە ، ماوەتەوە ئەردۆگان .. باچاوەڕێ بکەین تا ئەو سێ کوچکەیە لە هاوکێشەی رۆژانی دادێ دەخەینە بەر سەنگی مەحەک! ، بۆ دیاریکردنی ئایندەیی هەر لایەکیان بە جیا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.