هێمن بنەسڵاوەیی: بە خێزانەکەمیان گوتووە تا مێردەکەت زمانی درێژ بێت کارتی نیشتیمانیتان لە هەولێر پێنادەین

لەلایەن ستاندار Posted on 446 جار بینراوە

ستاندەر

هێمن بنەسڵاوەیی ئەو پێشمەرگەیەی کە لە ساڵی ٢٠١٦ بە تۆمەتی ئەندامبونی لە بزوتنەوەی گۆڕان لە هەولێر  لەلایەن هێزێکەوە نێردرا ئەو دیوی بازگەی پردێ و بە سوکایەتی پێکردنەوە سەر و برۆیان تاشی ڕایدەگەیەنێت خێزانەکەی ماوەی دوو هەفتەیە لە هەولێرە بۆ دەرهێنانی مامەلەی کارتی نیشتیمانی بەڵام کێشەیان بۆ دروستکراوە.

ناوبراو بە ستاندەری راگەیاند ئەمرۆ دوو شەممە لە ئاسایشی هەولێر بە خێزانەکەمیان گوتوە تا مێردەکەت بەردەوام بێت لەسەر زمان درێژی ئێوە لە هەولێر ناتوانن کارتی نیشتیمانی دەربهێنن. جێ ی باسە ئێستا ناوبراو لە دەرەوەی وڵاتە.

ئەو رێوشوێنە لە کاتێکدایە هێمن بنەسڵاوەیی و خێزانەکەی هیچ کێشەیەکی یاساییان نیە و بە رێگری سیاسی کارەکانیان وەستێنراوە وەک ناوبراو ئاماژەی پێکرد.

Image may contain: 3 people

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.