ناوەندی توێژینەوەی ستاندەر خوێندنەوەیەکی سەرەتایی بۆ بریارەکەی ترەمپ لەبارەی کشانەوە لە سوریا دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 289 جار بینراوە

ستاندەر

سەر لە ئێوارەی ئەمرۆ دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە رێگای تویتێکەوە  رایگەیاند تاکە ھۆکاری بونی ھێزەکانیان لە سوریا ھەبونی داعش بوە و، ئێستاش داعش تێکشێنراوە، ئاماژەکان بۆ ئەوەن کە بریاری کشانەوە لەو وڵاتە بچێتە جێبەجێکردن، ئەگەرچی پێشتر دوو جار بریاری لەو شێوەیە دراوە کە ئامانج لێیان ناچارکردنی سعودیە و وڵاتانی کەنداو بوە بۆ پێدانی پارەی زیاتری خەرجی ھێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە. سەبارەت بە خوێندنەوە سەرەتاییەکان ناوەندی توێژینەوەی ستاندەر چەند خالێک ئاماژە پێدەکات، کە ئەوانەن:

١- ئەگەر بریاری کشانەوەکەش بدرێت، پرۆسەکە ئەگەری ئەوە ھەیە تا بەھاری ساڵی داھاتوو بخەیەنێت، ئەگەرچی تاکو ئێستا وردەکاری ئەو بریارە رانەگەنراوە، بەتایبەت چونکە بریاری لەو شێوەیە پێویستی بە رەزامەندی دامەزراوەی تری باڵای ئەمریکا هەیە.

٢- ئاماژەکان بۆ ئەوە ناچن تورکیا لەو کاتە بتوانێت ھێرشی سەربازی بۆ سەر رۆژئاڤا بکات.

٣- ژمارەی سەربازەکانی ئەمریکا ٢٠٠٠ ھەزار کەسە لە سوریا، ھێزەکانی سوریای دیموکرات بەو رادەیە پێویستی پێیان نیە، ئەوەی جێی بایە پشتیوانی ئاسمانی و سیاسیە بۆ رۆژئاڤا.

٤- تاکو ئێستا ھێزەکانی بەریتانیا و فەرەنسا ماون و، ئەوان ھیچیان لەو بارەیەوە رانەگەیاندووە کە قسەی ئەوانیش کاریگەری دەبێت.

٥- ئەگەری ئەوە ھەیە ناوچەکانی رۆژئاڤا پاشەکشەی تێدابکرێت و داعش و ھێزە ھاوشێوەکانی بگەنە شوێنەکان.
٦- ئەگەری ئەوە ھەیە دەسەڵاتی خۆسەری ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی شەرڤانان لەگەل حکومەتی سوریا رێکەوتن بکات بۆ بەرێوەبردنی ئەو ناوچانە.

ناوەندی توێژینەوەی ستاندەر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.