نهێنی کۆبونەوەکانی پارتی لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان

لەلایەن ستاندار Posted on 203 جار بینراوە

ستاندەر

سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆبونەوەکانی پارتی لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان بە ستاندەری ڕاگەیاند لە کۆبونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی بەرپرسانی یەکێتی ڕایانگەیاندووە نابێ هەردوو پۆستی سەرۆکی حکومەت و هەرێم لای پارتی بێت  بەڵکو داوایان کردووە پارتی پۆستێک هەڵبژێرێت لەو دوو پۆستە ئەوی تریش بۆ یەکێتی بێت، سەرچاوەکە وتیشی گۆڕانیش هەمان بۆچونی هەبووە کە نابێ هەردوو پۆست لای پارتی بێت.

هاوکات هەر لە دانیشتنەکان یەکێتی جەختی لەوە کردۆتەوە کە ئەوان ئەوجارە بە شەراکەتی ڕاستەقینە کەمتر ڕازی نابن.

ئەو بەرەو پێشچونە نوێیانە دوبارە پارتی خستۆتە بەردەم کێشەی نوێ بەتایبەت کە پۆستی سەرۆکی ھەرێم بۆ نێچیرڤان بارزانی مسۆگەر نیە و بڕیاری ئەوانیش وایە سەرەتا پۆستی سەرۆکی ھەرێم یەکلابکەنەوە ئینجا حکومەت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.