ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی چەند نهێنیەک ئاشکرادەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 394 جار بینراوە

ستاندەر

عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی کە حیزبەکەی ئەندامی لیژنەی باڵای ڕیفراندۆم بوە ئاشکرای دەکات لە کۆبونەوەکانی لیژنەی باڵای ڕیفراندۆم ڕایگەیاندووە لەو دەمە پڕۆسەی دروستکردنی دەوڵەت سەرناگرێت بەهۆی دژ بونی وڵاتان بۆیە باشترە داوای کۆنفیدراڵی بکەین ، وتیشی بەڵام پێیان گوتین کە پشتیوانی زۆرمان هەیە و پرۆسەکە سەردەگرێت.

لە دیدارێکی لەگەڵ ئێن ئارتی ناوبراو وتیشی دوای ئەنجامی هەڵبژاردن ویستویەتی دەست لە کار بکێشێتەوە بەڵام سەرکردایەتی ڕێگایان نەداوە.

ئەوە لە کاتێکدایە بەگوێرەی چەند زانیاریەک سێ ئەندامی مەکتابی سیاسی بزوتنەوە و سێ ئەندامی سەرکردایەتی ناڕەزایی خۆیان لە دەستێوەردانی ڕابەری گشتی بزوتنەوە لە کاروباری ئۆرگانەکان دەربڕیوە و گوتویانە ئەگەر بەردەوام بێت لە دەستێوەردان و پێشێلی پەیڕەوی ناوخۆ پێویستە دەست لەکاربکێشێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.