بەهۆی کاردانەوەکان تورکيا ئۆپراسيۆنەکەی دواخست

لەلایەن ستاندار Posted on 395 جار بینراوە

ستاندەر

 

ئەمرۆهەينی لەميانەی لێدوانێکيدا بۆدەزگاکانی راگەياندن لەئەستەنبوڵ، رەجەب تەيب ئەروگان ئۆپراسيۆنی هێرشکردنەسەرباکوری خۆرهەڵاتی سوريا”رۆژئاڤا”ی دواخست بۆماوەی چەند مانگێکی تر. لەبارەی دواخستنی ئۆپراسيۆنەکە “ئەردوگان” رايگەياند: دوای ئەنجامدانی پەيوەندی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆکی ئەمريکا دۆناڵد ترەمپ و ناوەندە ديبلۆماتيەکانی ئەو وڵاتە برياريانداوە ئۆپراسيۆنەکەدوابخەن،لەبارەی هۆکاری دواخستنی ئۆپراسيۆنەکەوە ئەردگان هيچ لێدوانێکی نەدا، بۆيەبەبروای بەشێکی زۆری چاودێرانی دۆخی سوريا، پێيان وايە کاردانەوەکانی دوای برياری کشانەوەی هێزەکانی ئەمريکالەسوريادا هۆکاری سەرەکين لەدواخستنی ئۆپراسيۆنەکەلەلايەن تورکياوە. چونکەتورکيا دڵنيا نيە کەلەئۆپراسيۆنەکەسەرکەوتوودەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.