زانياري نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی بەرپرسەکەی پێشمەرگەی یەکێتی لە مەخمور لەلایەن پارتی

لەلایەن ستاندار Posted on 413 جار بینراوە

ستاندەر

سەرچاوەیەکی یەکێتی بە ستاندەری گرتنی غانم سەباح فەرماندەی تیپ لە کۆمیتەی مەخموری یەکێتی لە کاتێک بووە ناوبراو لە مەخمور ویستیەتی بچێتە هەولێر و دواتر رەوانەی ئاسایشی هەولێر کراوە و، تا ئێستا چارەنوسی ئازادکردنی دیارنیە، سەرچاوەکە وتیشی شێخ جەعفەر فەرماندەی هێزەکانی ٧٠ هەولی داوە ئازادی بکات بەڵام سەرکەوتوو نەبوە،  لەلایەکی تر لە کۆبونەوەی باڵای یەکێتی و پارتیش ئەو باس کراوەتەوە و، نوێنەرانی پارتی بەلێنی ئەوەیان داوە ئازاد بکرێت بەڵام نەکراوە، ئەو سەرچاوەیەی یەکێتی وتیشی ئامانجی پارتی ئەوەیە کە بنەماڵەی غانم خۆیان لای پارتی داوای ئازادکردنی بکەن و دواتر بەڵێنی ئەوە بدەن ببنە پارتی ئەگەرنا هیچ تۆمەتێکی لەسەر نیە. غانم سەباح رۆژی ١٧ی١٢ بەمەبەستی ئامادەبونی لە کۆبونەوەیەکی مەلبەندی سێی یەکێتی لە هەولێر لە بازگە دەستگیرکراوە.

سەرچاوەکەی یەکێتی وتیشی لە چەندین شوێنی تری ژێر دەسەڵاتی پارتی خەلکی یەکێتی دەستگیرکراون یاخود بەربەست و کێشەیان بۆ دروستدەکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.