یاسا …

لەلایەن ستاندار Posted on 339 جار بینراوە

مەسعود شیوەڕەشی

وشەکە گەورەیە و شۆکی ھەیە ‌، لەھەمان کاتیشدا بچوک و سانایە و زۆرترین بێ رێزی بەرامبەر دەکرێت ، بنەمای ھەموو حکومڕانییەکە ، پێش ئەوەی باسی دیموکرتی و سەربەستی و خۆشگوزەرانی بکەین ، دەبێت باسی یاسا جۆر و گونجاوی لەگەڵ سەردەم بکرێت ..

زۆربەی ئەو ڕەفتارانەی ئەمڕۆ ڕوودەدەن دەر‌بڕینێکە ڕۆژان لەبەر چاومانە و بە چاو تروکانێک مومارەسەی دەکەین و ھەست بەوە ناکەین دژی یاساین , بەڵام لەڕاستیدا زۆربەی ڕەفتارەکان تاوانن دژی یاسا .

ڕۆژانە لە کەنالەکان گوێبیستی ڕووداوەکانی ھاتووچۆ دەبین ، چەندین کەس دەمرن و بریندار دەبن ، بەھۆی تیژڕەوی و بەپێچەوانەی ڕۆیشتنی شۆستەکان لەلایەن برا شوفێرەکانەوە ، ھەواڵەکە دەبیستین و بەرەو ھەواڵێکی تر دەڕۆین ، کاردانەوەکەکان تەنیا حەسرەتێکە بۆ مردوەکان و ئەوەیشان زوو لەبیردەکرێت ، لەوە دڵنیانین بۆخۆمانیش چ کاتێک ئەو ڕووداوانەمان بەسەردێت بە ھۆی خێرای و کورتکردنەوەی ڕێگا و بەدەست ھێنانی چەند چڕکەیەکی تر لە کات ..
ئاریشەکە زۆر لە سەرپێچیەکی ھاتووچۆ گەورەترە ، بەڵام بە مەفھومە تەتبیقیەکەی دەربڕینێکە بۆ نەبوونی یاسا ، باخود دەتوانیین بڵێین گەڕانەوەی ھەیبەتی یاسایە بۆ دواوە لە ڕووبەڕوبونەوەی ڕەفتارە شازەکان و سەرپێچیکەران ، ھەر ڕەفتارێک گەورە بێت یان بچووک .

دەبێت ئەوە بزانیین گەڕانەوەی ھەیبەتی دەولەت کاتێک دەست پێ دەکات ، کە دیاردەی ئەو تاسانەی ھاووڵاتیان لە ‌بەردەرگای مالەکانیان و فرۆشگاکانیان دروستی دەکەن بۆلەسەرخۆ ڕۆیشتنی ئۆتۆمبیلەکان ، واتە ھەرکەسەو یاسایەکی تایبەت بۆخۆی دادەنێت لەوشوێنەی ئارەزووی دەکات ..

ھیچ کۆمەڵگایەک پێشکەوتن بەخۆیەوە نابینێت ، ئەگەر ئامانجی سەرەکی لە کردارەکانیدا تەحەداکردنی یاسا بکات ، کە بەیەکێک لە جێبەجێ نەکردنی بنەماکانی پێکھێنانی دەولەت ھەژمار دەکرێت .

پێش ئەوەی باسی سەربەخۆی ، دیموکراتییەت و خۆشگوزەرانی و چارەسەرکردنی ئاریشە ئابووریەکان بکەین ، دەبێت ھەوڵی ئەوە بدەین نیشتمانێکمان ھەبێت ، یاسا تیاییدا سەروەربێت و لەھەموو کات و شوێنێک ئامادە و کارا بێت و دادپەروەرانە بێت بۆ ھەمووان …

تیشک ..
کاتێک یاسا سەروەر دەبێت ، لەوکاتەدا شێوەی ئەو یاسایەمان دەوێت کە ئێمە شایەستەین ..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.