چەند زانیاریەکی نوێ لەبارەی ھەولەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێ و ھاتنە سەر خەتی بارزانی

لەلایەن ستاندار Posted on 312 جار بینراوە

ستاندەر
مەسعود باررزانی سەرۆکی پارتی بە جدیتر بەشداری لە ھەولەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێ دەکات.
بەگوێرەی زانیاری پەرەگراف “دوو ڕۆژ لەمەوبەر کاک مەسعود بانگھێشتی سەعدی ئەحمەد پیرەی کردووەو داوای کردووە یەکێتی دۆسیەی بەغدادو کەرکوک جیابکاتەوە لە پێکھێنانی کابینەی نوێی ھەرێم.”
ئاژانسەکە راشیگەیاندووە یەکێتی پرسی دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک‌و وەرگرتنی وەزارەتی داد لە حکومەتی عێراق کە ھەردووکیان پارتی بەربەستن لە بەردەمیدا، بەستووەتەوە بە پێکھێنانی حکومەتی نوێ‌و دابەشکردنی پۆستەکانی سێ سەرۆکایەتییەکەی ھەرێم، دەیەوێت لە چوارچێوەی “ڕێککەوتنێکی گشتگیری دوورمەودا لەگەڵ پارتی” کۆی ئەو پرسانە بە یەک پاکێج یەکلایی بکاتەوە، بەڵام پارتی بەوە ڕازی نییە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، پارتی ئامادەیە لە ھەردوو پرسی وەزارەتی دادی عێراق‌و پارێزگاری کەرکوک “نەرمیی بۆ یەکێتی بنوێنێت، بەڵام بەو ڕێگایەی ئێستا نا کە یەکێتی گرتوویەتییەبەر، پارتی دەڵێت کەی دۆخی سەربازیی لە کەرکوک نەماو لەگەڵ بەغداد ئەوەیان چارەسەر کرد، دانانی پارێزگار ئاسانە.”

ھاوکات ئەوەش ئاشکرابووە بڕیاربووە مەسعود بارزانی سەردانی سلێمانی بکات‌و لەگەڵ یەکێتی‌و گۆڕان کۆببێتەوە، بۆ پرسی پێکھێنانی حکومەت بەڵام بەھۆی نەگەیشتنی یەکێتی و پارتی بە رێکەوتنی سەرەتایی مەسعود بارزانی سەردانەکەی ھەلوەشاندۆتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.