کەناڵی گۆرانی و کەناڵی پەروەردەی

لەلایەن ستاندار Posted on 344 جار بینراوە

ئارام مجید شەمێرانی

لەغیابی کەناڵ و بەرنامەی پەروەردەیی و دەروونی و ئیسلامیدا، کەناڵی عەلمانی و بەرنامەی گۆرانی و فلیمی تورکی کەیف و سەفایەتی زۆریان ھێناوە بۆ بەھا کوردەواریەکان.
ئەگەر کەسێک لەدەرەوەی ھەرێم بڕوانێتە بەشێکی زۆر لەکەناڵە کوردیەکان وادەبنێت ھاوڵاتیانی ئەم ھەرێمە لەلوتکەی خۆشی و ڕەفاھیەتدان و ھیچ کێشەیەک لەم ھەرێمەدا بوونی نیە،چونکە لەشاشەی ئەم کەناڵانەوە چەندان بەرنامە بۆ دیداری ھونەرمەندان و گۆرانی بێژان ساز دەکرێت و چەندان فلیمی تورکی تێکدەری شیرازەی خێزانی کوردی و لەخشتەبردنی گەنجانی کورد پێشکەش دەکرێت دوورن لەھەموو بەھایەکی کۆمەڵگەی کوردواری.

تەواوی ئەو فلیمانە لەخزمەت تێکدانی کۆمەڵگەی کوردین بۆ لادانی تاکی کورد لەسیما کوردەواریەکەی و ھەڵوەشاندنەوەی خێزان و بەھامرۆڤایەتیەکانی کۆمەڵگەی کوردی،ھەموو ئەم کارانەش دەستێکی لەپشتە بۆ لەخشتەبردنی تاکی کورد و نەمانی شیرازەی خێزانی کوردی و لەبەریەکھەڵوەشانەوەی سیمای جوانی کوردەواری و لەگەڵ ئەوەشدا کولفەیەکی زۆریش بۆ ئەو کەناڵانە سەرف دەکرت و تاواو ئاسانکاریان بۆ دەکرێت.

دەپرسین لەئێستای کۆمەڵگەی کوردی تاکی کورد و خێزانی کوردی پێویستی بەفلیمی تورکی و بەرنامەی دیداری گۆرانیە لەکەناڵەکان؟یان پێویستی بە بەرنامەی پەروەردەیی و دەروونی و پەروەردەیی ئیسلامی و سەردەمیانەیە؟. بێگومان لای ھەموومان ڕوونە کەلەنێو ئەم جیھانە جەنجاڵەی تەکنەلۆژیاو پڕ مادەھۆشبەر و دزی و کوشتن و پڕ فیتنەو توندوتیژیەدا،کۆمەڵگەی کوردی و تاکی کوردی پێویستی بەکەناڵی پەروەردەیی و ئاراستەی دەروونی و پەروەردەیەکی دروستی ئیسلامی و سەردەمیانەیە، ئەمەش لەپێناو پاراستنی تاک و خێزان و لێکھەنەوەشانەوەی بەھاجوانەکەی کۆمەڵگەی کوردی و لەخشتە نەبردنی تاک و ڕێگریردنیان لەئالودەبوون بەمادەھۆشبەرەکان.

بێگومان لەنەمان و غیابی کەناڵی ئیسلامی دروست و بەرنامەی پەروەردەیی و دەروونی تەندروست، کەناڵی دوور لەپەروەردەیی دروست و نامۆ بەکۆمەڵگەی کوردی ژمارەیان زۆر زیاتر دەبێت،بەزیادبوونی ئەم کەناڵانەش ھەموو بەڵاجوانەکانی کوردەواری لەدەست دەچن، لەبری فلیمی کوردی ، فلیمی تورکی خێزان تێکدەر و ژەھر ڕێژ پەخش دەکرێت و لەبری گۆرانی کوردەواری گۆران و ئاوازی بیانی ئارەزوو وروژێنەر دێتەگۆڕێ و لەبری بەرنامەی پەروەردەیی و دەروندروستی بەرنامەی دیداری گورانی بێژان و بەرنامەی دژە دین و دژە کۆمەڵگەی کوردەواری دێتە نێوکۆمەڵگەی کوردەواری و تاکی کۆمەڵگەی کوردوارییش زۆر دەستەمۆیە بۆ ئەو بارودۆخە مەبەستدارە پڕ ژەھرەی بۆی دروستکراوە.
سەر ئەنجامی ئەم فلیمە تورکی و ئەم بەرنامە بێمانانە تاکی کورد سەرگەردان و بێ شیرازەدەکات و خێزانی کوردی لەبەر یەک ھەڵدەوەشێت و ڕێزی گەورەو بچوک نامێنێت و ھەرکەسەو بەبای فلیمی وڵاتێک ئارەزووی خۆی وەبادەکات و کۆمەڵگەش لێوان لێو دەبێت بەدیاردەی سەیرونامۆ ھەموو ئامانەش دەرئەنجامی خراپی دەبێت لەسەر خێزان و کۆمەڵگەی کوردی و زۆربەی ئەو ڕووداوە ناموانەش ڕوودەدەن لەئەنجامی کاریگەری فلیمە تورکیەکاناوەیە.

ئێستای کۆمەڵگەی کوردی و تاکی کورد و خێزانی کورد،پێویستی بەپەروەردەیەکی تەندروست و بەرنامەی دەروونی و ھۆشیاری تاک ھەیە کەدووربن لە بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەر و دووربوون لەتوندوتێژی و پەروەردەکردنی تاک بەشێوازێکی سەردەمیان و تێگەشتن لەڕابردوو لەسەر بنەمای کومەڵگەی کوردەواری بۆ ئەوەی کۆمەڵگەیەکی تەندروست و تاکێکی تەندروست بەرھەم بھێنین سودی بۆ وڵاتەکەمان ھەبێت.

پێویستە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەجدی سنورێک بۆ ئە کەناڵانە دابنێت و بەشێکی زۆر لەو فلیمانە قەدەغە بکات کەدەبنە مایەی لێکھەڵوەشانی شیرازەی خێزان و تێکدانی کۆمەڵگەی کوردەواری و سەرگەردانکردنی تاکی کورد و بەشێکی زۆر لەو بەرنامانەش ڕاگرێت لەزیانی کۆمەڵگەو تاک و خێزانی کوردیدان و پێویستە لەبری زۆر و بۆری ئەو کەناڵانە گرنگی بەکەناڵی پەروەردەیی و دەروونی بدرێت لەبەرژەوەندی میللەتەکەماندابێت. جگەلەوەش پێویستە ھاوڵاتیان و خێزانی کورد تەواوی ئەو کەناڵانە لەماڵەکانیان بسڕنەوە کەلەزیانی تاک و خێزانی کوردیدان،چونکە ئەو کەناڵانە بەمەبەست و بۆ تێکدانی شیرازەی خێزان ئەوکارانە دەکەن،پێویستە لەم کارەدا حکومەت و خێزان تەواوکەری یەکتربن و ھەرلایەک لای خۆیەوە ھەوڵی ڕێگری و سڕینەوەی ئەو کەناڵانە بدات لەپێناو کومەڵ و خێزانێکی تەندرویت و باشتردا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.