ستاندەر
مسعود عبدولخالق
ئەتاتورك بە گوتاری ئاینی هاتە مەیدان ،بەو هۆیە كورد بوە پالپشتی ، یەكەم هەنگاوی بۆ دروست بوونی دەولەتی توركیای نوێ دوو كۆنفرانسی تەئسیسی لە كوردستان بەست ، یەكەمیان لە ئەرزەرۆم لە 23/7/1919 و دووەمیان لە 4 ـ 11/9/1919 لە سیواس. ئینجا كوردەكانی ئەوروپا یارمەتیان كۆكردۆتەوەو بۆ ئەتاتورك ، مانگانە یارمەتی60.000$ یان بۆ دەنارد. زانایانی ئاینی كوردستان بەسەرۆكایەتی (شیخ سعید نورسی )لەگەل 76 موفتی و 25 زاناو 11 نایب فتوایان دا بۆ پالپشتی ئەتاتورك ،ئەوانەی ئەنقەرەیان ئازاد كرد زیاتر كورد بوون ..ئیحسان نوری پاشاش لە ئەستەمبۆل زۆرترین رۆلی خۆی بینی…لەگەل زۆری تر كەچی ئەتاتورك هەلسا تەنازولی بۆ روسیاو بریتانیاو عیراق و هەمولایەك كرد تەنها دژی كورد.
لە ١٣/٣/١٩٢١ لەگەڵ ئیتاڵیا رێکكەوتن، لە ١٦/٣/١٩٢١ قڕمی دا بە روسیا، لەگەڵ فەڕەنسا لە ٢٠/١٠/١٩٢١ رێکكەوتن و کلیلکاشی دا بە فەڕەنسا، لە ٣٠/٥/١٩٢٠ لە ھەمان کاتدا بە مادەی (٢٢)ی (عوسبەتول ئومەم) و مەرجەکانی ئینتدابی لەسەر میراتەکانی قایل بوو، … لە ٣/٣/١٩٢٤ ئەتاتورک بەفەرمی دەوڵەتى (عوسمانى) ھەڵوەشاندەوە , ئینجا لهناوهخۆش (حزبى گەل) بهسهرۆكایتى ئهتاتورك له 29ى ئۆكتۆبهرى 1923 ههمو حزبهكانى ترى قهدهغه كرد تهنها حزب مایهوه
ئیستاش ئەردۆگان هەمان ڕێچكەی گرتوە ، بۆ ئەمریكاو روسیا وئیران وئیسرائیل هەمولایەك تەنازول دەكا ،تەنها دژی كورد ، دەلیت یەكپارچەی خاكی سوریا وعیراق وەك یەكپارچەی خاكی توركیایە ، بۆیە سوپای هیناوەتە هەر 3 پارچەی كوردستان ، زۆر پیخۆشحال بوو منبج لەدەست كورد دەرچوو بۆ سوریا ،ئاواش پیخۆشحال بوو كەركوك گەڕایەوە بۆ بغداد، نەخشەیەكی كوردستان لە وانەی پۆلی شەش لە كۆسۆڤا دەخویندرا پێی لادان ، بەكوردستانی گوگلیش رازی نەبوو .. (فَبِأَیِّ حَدِیپٍ بَعْدَهُ یُۆْمِنُونَ)