ئەگەری بەشداری نەکردنی گۆڕان لەکابينەی داهاتوودا بەهێزتردەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 292 جار بینراوە

ستاندەر

لەدواين کۆبوونەوەی نێوان وەڤدی پارتی و بزوتنەوەی گۆران لەمەکۆی سەرەکی گۆران لەشاری سلێمانی، وەڤدی پارتی بەبەراورد بەکۆبونەوەکانی تری لەگەڵ وەڤدی گۆران تاڕادەيەکی زۆر بێ باکيان پێوە ديار بووە، بەپێی سەرچاوەيەکی باڵای ناو بزوتنەوەی گۆران پارتی پێشنيازی کردووە پۆستەباڵاکانی کابينەی داهاتوی هەرێم بەم شێوەيە بێت:

يەکەم:سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حوکمەت بۆپارتی ديموکرات.

دووەم: سەرۆکی حوکمەت دوو جێگری هەبێت، جێگرێکيان بۆ تورکومانەکان بێت ئەويتريشيان بۆ يەکێتی.

سێيەم: سەرۆکی پەرلەمان بۆ يەکێتی بێت و جێگری سەرۆکی پەرلەمان بۆ پارتی و سکرتێری پەرلەمانيش بۆ مەسيحيەکان. 

سەرچاوەکە بەستاندەری راگەياندووەئەم وتانەی وەڤدی پارتی لەکاتێکدايە کەواپێشتر بريار بوو پۆستی جێگری سەرۆکی حوکمەت بۆ بزوتنەوەی گۆران بێت، بەڵام لەئێستادا پارتی پاشەکشەی کردوەلەم بريارەيدا، بۆيەبەگوتەی سەرچاوەکە بزوتنەوەی گۆرانيش لەئێستادا پاشەکشەی کردوە لەمەسەلەی بەشداری کردن و لەديراسەی زياتردايە لەسەر ئەم پرسە، هەرچەندە پارتی دەيەوێت کابينەی داهاتوو بەگۆران بەهێز بکات، بەڵام لەهەمان کاتيشدا نايەوێت داواکاريەکانی گۆران جێ بەجێ بکات.

وەبەگوتەی ئەم سەرچاوە پرسی رێکەوتن لەگەڵ بەغدا پرسێکی گرينگە لای بزوتنەوەی گۆران ئەمەش لەپێناو گێرانەوەی قوتی خەڵکی کوردستان، بۆيە ئەگەر رێکەوتن لەنێوان هەرێم و بەغدا نەيەتە بون، ئەگەری بەشداری نەکردن لەکابينەی داهاتوودا لەلايەن گۆرانەوە بەهێزتر دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.