نوسينى دكتۆر قارەمان شێخ بزێنى
يەكەم: كاراكتەرە گرنگەكانى بزوتنەوەى ڕزگاريخوازى كورد لە نێوان يەكڕيزى نەتەوەيى و پاشەقوڵ گرتن و بەرژەوەندى تايبەتيدا
ئەگەر چاوێك بە پێشخانى مێژووى كارى سياسى كاركتەرە گرنگەكانى گۆڕەپانى سياسى و كوردستاندا بخشێنينەوە، دەبينين ململآنێ تايبەتيەكان پشكى گەورەيان لەو مێژووە بەركەوتووە، ئەگەر زۆر دووريش نەڕوانين تەنها لە پارتى هيواوە(١٩٣٩-١٩٤٥) دەست پێ بكەين كە وەكو پارتێكى ناسيۆناليستى كوردى گرنگى نێوان هەردوو جەنگى جيهانى يەكەم و دووەم دروست بوو، ژمارەيكى ديارى كۆمەلانى خەڵكى كوردستانى لێ كۆبوەوە، بەلام لە تەمەنێكى كورتدا كێشە نێوخۆيي و ململانێ كەسيەكان گەيشتنە ئاستێك بووە لەمپەر بۆ گەيشتن بە ئامانجە ستراتيجيەكانى حزبى هيوا، بگرە ئامانجەكان تا ڕادەيەك فەرامۆش كران و ململانێ كەسيەكان گەرم و گوڕ تر كران تا بووە هۆى هەڵوەشانەوە و دابەش بوون و پەرت بوونى حزبەكە. پاشان ئەم دياردە لە نێو پارتى ديموكراتى كوردستان(١٩٤٦-١٩٧٥) بەشێوەيەكى مەترسيدار سەرى هەڵدا تەنانەت بووە هۆى دابەش بوونى پارتە بۆ دووبەش(باڵى مەلاى و باڵى مەكتەبى سياسى كە بە جەلالي ناسرا بوو)، كە زيانى زۆرييان بە ئامانجە ستراتيجيەكانى گەلى كورد گەياند و دۆسيەى پارتەكەيان نەگەياندە كۆتاى ئامانج.
ئەم كێشانە و يەكتر شكاندنانە وەكو ئەوەى بوبێتە دياردە و بەشێك لە مێژووى كاراكتەرە سياسيەكان كوردى گرتبێتەوە لە هەموو بارودۆخێكدا و لە هەموو ئاسنتێكدا بەرچاو كەوتوون، لە دواى ساڵى ١٩٧٥ وە ئەم پاشەقوڵ گرتنە لە نێو كەسايەتيە سياسيەكاندا بەردەوام بووە، هەندێك جار لە نێو كاراكتەرى پارتە جياوازەكان و هەندێك جار لە نێو خودى هەمان پارتدا ئەو ململانێيانە پراكتيزە كراون، ئەمەش كاريگەرى ڕاستەوخۆى لە سەر ئامانجەكانى شۆرش و گەياندن گەشتى ناسيۆناليسى گەلەكەمان بە كەنارى ئارام هەبووە، هەميشە لە نێو ئەو ململانێيانە كەشتيەكە لەنگەرى نەگرتووە و نەگەيشتووە بە كەنارى ئارام، كاپتنى كەشتيەكانيش كەوتونەتە وێزەى يەكترى و ئاگادارى شەپۆل و هەرەشەكانى دوژمن نەبوون، يان فەرامۆشيان كردوون، ياخود لە دژايەتى يەكترى لايەنێكيان پەنايان بردۆتە بەر سەخترين دوژمنى هاوبەش بۆ شكاندنى ئەوەى تر.
دووەم: يەكێتى و دكتۆر بەرهەم
دكتۆر بەرهەم وەكو كاراكتەرێكى گرنگى گۆڕەپانى سياسى كوردستان مێژوويەكى درێژى لەو نێو ئەو ململانێ سياسيانەدا نەبووە و ناكرێت وەكو بەشێكى ئەو يەكتر شكاندانە ئەژمارە بكرێت، بەلام دواى گەرانەوەى بۆ كوردستان و وەرگرتنى پۆستى سەرۆكايەتى حكومەتى هەرێم/ ئيدارەى سلێمانى توانى بە خێراى لە نێو گۆڕەپانى ململانێ سياسيەكاندا شوێنى خۆى بكاتەوە و ئيدارەكەى بكاتە نمونەيەكى جوانى پێشكەوتوو بۆ ولاتەكەمان، بەلام لە برى پاداشت تا دەهات ئاستەنگ بۆ كارەكانى زياتر دەبوون و كێشە و ململانێكان سەختر دەبوون، ئەمەش دواى وەرگرتنى سەرۆكايەتى حكومەت لە هەولێر، سەرەڕاى ئەوەى نوێنەرايەتى يەكێتى دەكرد لە حكومەتى هەرێمى كوردستاندا و دەسگە گولى خوا لێخۆش بوو مام جەلال بوو بەلام لە نێو بەشێك لە كاراكتەرە ديارەكانى نێو يەكێتيەوە دەستى لێ نەدەپارێزرا و لەمپەريان بۆ كارەكانى دروست دەكرد.
لە ئێستاشدا ئەگەر كەسێك تەماشاى كەناڵەكانى ڕاگەياندنى يەكێتى بكات، هەرگيز وانازانێت كە سەرۆك كۆمار لە پشكى يەكێتيە، چونكە دەرگاكانى ڕاگەياندنى بە ڕوودا داخراوە و ناكرێت ئەم جۆرە سياسەتە بەردەوام بێت و داوا لە پارتى و پارتەكانى تر بكرێت كە مامەلەكانيان لە گەل دكتۆردا ئاساى بكەنەوە. بۆيە پێويستە شاشەكانى ڕاگەياندن بۆ سەرۆك كۆمار والآ بكەن, خۆ چالاكی و بوونی خۆی لە راگەیاندنە جیهانیەكان تەواو ڕەنگی داوەتەوە رەنگە ئەوەندە منەتی بە راگەیاندنی ئەوانە نەبیت ،بەلام وەك هەق گوزارشم كرد .
سێيەم: پارتى دكتۆر بەرهەم
پارتى ديموكراتى كوردستان وەكو پارتێكى گرنگى گۆرەپانى سياسى كردستان تەمەنێكى درێژى لە ململانێ لە گەڵ يەكێتى نيشتمانى كوردستاندا هەبووە، ڕەنگە ئەم ململانێ و بەريەككەوتنانە كەمتر لە گەڵ خودى دكتۆر بەرهەم بوبێت، چونكە دكتۆر بەرهەم ئەوەندەى گرنگى بە كارو خزمەتى كەرتى كشتى داوە و ئامانجە دوورخايەنەكانى كردۆتە ئامانج ئەوەندە سەرقالى ململانێ نێوخۆييەكان نەبووە و نەيويستووە ئەو يەكريزەيەى لە نێو مالى كورد كە لە سەر دەستى بەڕێز مام جەلال و كاك مسعود دروست بووە تێكى بدات و هەميشە كارى بۆ پێشخستنى ئەو دۆسيەيە كردووە، ئەمەش لە كابينەى حكومەتى هەرێمدا لە ماوەى دكتۆر بەرهەمدا ڕنگى دابووەوە، ميانڕەوى دكتۆر بەرهەم بووە هۆى بوژانەوەى ژێرخانى ئابورى و سياسى گەشەسەندنى داهاتى تاك لە ولاتدا. هەوڵيدا ململانێ سياسيەكان بگوازرێتەوە بۆ خزمەت و لە نێو كابينەكەيدا ڕەنگى دابوەوە، تەنانەت دەرفەت بۆ ململاێنكان كەمتر ببوو. بەلآم كاتێك دكتۆر بەهەم بۆ سەرۆكايەتى كۆمار لە لايەن يەكێتي نيشتمانى كوردستانەوە كانديد كرا (دوایش بوە كاندیدی هەمو عیراق و هەتا دەولیش)پارتى ديموكراتى كوردستان بە سەختى دژى وەستانەوە و هەموو هەوڵێكياندا بۆ تێكشكاندنى ئەو كاراكتەرە گرنگەى گۆڕەپانى سياسى و ديبلۆماسى كوردستان، لە كاتێكدا هەرێمى كوردستان بە بارودۆخێكى سەختى دابڕانى ديبلۆماسيەتدا تێپەر دەبوو، جێگەى سەرسورمان بوو، كە پارتى ديموكراتى كوردستان كە خاوەندارێتى هەولێر و بەشێكى گرنگى كوردستان دەكات، دژايەتى سەختى دكتۆر بەرهەميان كرد، دەكرا لە برى ئەوە پشتگيرى بكەن و بە هەموو توانايەكيان پشتيوانى بكەن بۆ ئەوەى هەولێر لەو دابڕانە نێو دەولەتيە ڕزگار بكەن و پێكەوە كار بۆ گەرانەوەى زەوييە لە دەست دراوەكانى كەركوك و شەنگار و مەخمور… بكەن، بەلام ئەمەش هاوشێوەى هەشتا سالەى ململانێكانى ڕابردوو، بە داخەوە كەوتنە شكاندنى يەكتر و پاشەقوڵ لێكگرتن، تەنانەت لە هيچ هەنگاوێك بۆ شكاندنى دكتۆر بەرهەم نەسڵەمينەوە، ئەمەش پێچەوانەى ويستە سياسيەكانى نەتەوەكەمان بوو، ئەگەر بمانەوێت سەركەوتن فەراهەم بكەين پێويستە هەموان كێشە نێو خۆييەكان فەرامۆش بكەين و پلانى ئايندە بۆ نەتەوەكەمان كۆمان بكاتەوە، لە كاتێكدا هەموان دەزانين دوژمنانى گەلەكەمان بەزەييان پێماندا ناياتەوە، بۆيە ناكرێت ئەو ململانێيانە بەردەوام بن و درزى نێو پارتە سياسى و كاراكتەرەكان فراوانتر بێت و دوژمنانە گەلەكەمان سودى لێ ببينن.
دكتۆر بەرهەم و پارتەكانى تر
پارتەكانى ترى هەرێمى كوردستان بێبەش نەبوون لەو ململانێيانەى بوونە هۆى يەكتر شكاندن و سەختر كردنى ململانێ سياسيەكان لە كوردستان تەنانەت بەرەكانى ئۆپۆسيۆن كە گوايە بۆ يەك ئامانج كار دەكەن، بەلام هەرگيز نەيانتوانيووە، خاوەن يەك خيتابى سياسى بن و گوشارى ڕاستەقينە لە سەر دەسەلات دروست بكەن، دواى ئەوەى دكتۆر بەرهەم هاوپەيمانى بۆ ديموكراسى و دادپەروەرى دروست كرد، هەوڵى زۆرىيدا بۆ كۆكردنەوە و كاراكردنى بەرەى ئۆپۆسيۆن، بەلام بە هەر بيانويەك بێت نەيانتوانى دكتۆر بەهەم قبول بكەن و ڕابەرايەتى بەرەيەك بكات و داواكاريە ڕەواكانى ميللەتەمان وەرگرێتەوە، ئەگەر چي ناكرێت سەرزنستى ئەو پارتانە بكرێت كە بۆچى نەيانتوانيوە ئەو بەرەيە دروست بكەن، چونكە ئايدۆلوجى بنەرەتى پارتەكان زۆر لێك جياوازن، و سەختە كۆكردنەوەى ئيخوانێك لە سەر سفرەى جيهاديەك، يان چەپێك بەگەل ئيسلاميەكدا …
بەلام ئەوەى جیگەى سەنجى ئەو بابەتى ئێمەيە ئەو ساردیەی لە نێوان دكتۆر بەهەم و پارتەكانى تر بە تايبەتى بزووتنەوەى گۆران دروست بوون، كە لە ١٧ شوباتدا گەيشتە لوتكە و نزيكەى دوو مانك بە بيانوى برسي بونى خەلك بەر دەركى سەراى سلێمانى چۆڵ نەكرا، تا كار گەيشتە خوێن ڕشتن و توندو تيژى لێكەتەوە، بەداخەوە ململانێكان گەيشتونەتە ئاستێك جگە لە مەرامى پارتايەتى و بەرژەوەندى شەخسى گرنگى بە بوارەكانى تر وەكو پێويست نادرێت.
ئايا هەموان نازانن كە سەرۆكايەتى كۆمار و خودى كاركتەرى سياسى و ديبلۆماسيى دكتۆر بەرهەم دەتوانێت كارێكى گرنگ ئەنجام بدات ئەگەر هەموو لايەنەكان پشتگيرى بكەن و پێكەوە كاروانى داواكارى نەتەوەكەمان بەرەو پێشەوە بەرن. ئايا لە ئێستا سەرۆكايەتى كۆمار باشترين ڕێگا نيە بۆ گەيشتن بە كۆشكى سەرۆكە جيهانيەكان، ئايا باشترين دەرگا نيە بۆ كردنەوەى گرێكوێرەكانى ديبلۆماسيەتى كوردى، ئايا ناكرێت ببێتە دەروازەيەك بۆ ئەو سەرۆكانەى ئێستا ناتوانن سەردانى ناوەندە بڕيار بە دەستەكان بكەن، سود لە پۆستەكەى دكتۆر وەرگرن.
با بەنمونەیەك وەلامی ئەو كۆمەلە پرسیارانە بدەمەوە : چوونی كاك مسعود بۆ بەغدا شۆك پڕ لە (بەها)بوو ،واتە كاك مسعود بەرەو عیراق گەڕایەوەو وازی لە دەولەتی كوردی هێنا ..كەواتە دەبوایە بەدەسكەوتیكی زۆر بگەڕابوایەوە كەچی چی لێشین نەبوو ،هۆكارەكەی ئەوەیە لە غیابی پشتگیری سەرۆك كۆمار بۆ كاك مسعود ناچار ئەوماڵ وئەو مأل وئەو گەڕەك وئەو گەڕەك وتا شاریش ..وای لێدیت ،خۆ سەردانەكەی كاك مسعود لە ڕێی سەرۆك كۆمار بوایە ئەوا دەبوایە كاك مسعود لەجێی خۆی بوایەو خەلكی تر دەهاتنە لای و دەسكەوتی زۆری دەبوو كەسیش نەی دەووت ..تەناوزلە