بەرپرسانی رۆژئاڤای کوردستان بەدیلی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرادەکەن

لەلایەن ستاندار Posted on 280 جار بینراوە

ستاندەر
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەگەرچی تاکو ئێستا بە کردەیی ھیچ ھەنگاوێکی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاڤا و باکوری فورات نەنراوە و ترەمپیشدوای قولبونەوەی نارەزایەتیەکان رایگەیاند، کشانەوەکە بەھێواشی دەبێت، بەڵام بەرپرسانی رۆژئاوای کوردستان ھەنگاوەکانیان بۆ گەڕان بەدوای ستراتیژییەکی نوێدا بۆ پاراستنی ناوچەکەیان پێش ڕۆشتنی ھێزەکانی ئەمەریکا دەستپێکردووە.

ئاڵدار خەلیل، ھاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی تەڤدەم و یەکێک لە سەرکردەکانی رۆژئاوای کوردستان بە ئاژانسەکەی راگەیاندووە، “بەرپرسانی باکووری سوریا ھەفتەی ڕابردوو ڕۆشتوون بۆ مۆسکۆ و بەمزووانە جارێکی دیکە سەردانی ڕوسیا دەکەنەوە، بەھیوای ئەوەی ڕوسیا فشار بخاتە سەر سوریا تاوەکو ئەرکەکانی خۆی وەکو دەوڵەت جێبەجێ بکات”.

ناوبراو راشیگەیاندووە “ناوچەکانی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سوریا بەشێکن لە سوریا و پاراستنی سنووری ئەم ناوچانە بەرپرسیارێتی دەوڵەتی سوریان و گفتوگۆ لەسەر ئەم بژاردەیەش دەکەین.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.