ئەگەرهەرێم پابەند بێت بەغدا بەبێ پاشەکەت موچەی فەرمانبەران دەنێرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 395 جار بینراوە

ستاندەر

ئەندامێکی لیژنەی دارای لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت: ئەو برە پارەیەی کە وەک پشکی کورد دیاری کراوە بەشی تەواوی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات بەبێ پاشەکەوت، ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێرنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات ئەو برە پارەیەیی کە وەک پشکی کورد دیاری کراوە ٩ ترلیۆن و ٧٠٠ملیارد دینارە، کەبەشی هەر دوازدە مانگی موچەی فەرمانبەران دەکات بەبێ پاشەکەوت، رێژەکەدەکاتە %١٢.٧ ئەم رێژەیەش هەمان ئەو رێژەیەی ساڵی ٢٠١٨دیاری کرابوو بۆ هەرێم.

بەپێی زانیارییەکانی ستاندەر خەرج کردنی بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە بەستراوەتەوە بەپابەند بوونی هەرێم بەهەناردەکردنی بری ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەلەرێگەی سۆمۆوە، سەرچاوەیەکیش بۆ ستاندەر ئاشکرای دەکات؛ هەرێمی کوردستان پابەندنابێت بەم مەرجەی بەغدا و دەیەوێت بەرێگای سەربەخۆ نەوتی خۆی بفرۆشێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.