ئەمریکا باوکی کورد نیە.

لەلایەن ستاندار Posted on 331 جار بینراوە

هێرش عبدولرحمان

کاتێک ئەمریکا باسی پاشەکشە دەکات پێیەکانی بەمیل داکوتاوەو لەو شوێنەدا. ئەمریکا ٨٠٠ بنکەی سەربازی ھەیە لە جیھاندا، ساڵانە ملیاران دۆلار تێچونی ئەو بنکانەیە، تەنھا لەعیرقدا ٥٠٥ بنکەی ھەبوو کاتی خۆی، ئیستا کەمی کردۆتەوە بۆ ٥٨ بنکە. ئەمریکا چوبێتە ھەر وڵاتێک، لەڕووی سەربازیەوە کۆتایی بەکارەکانی ھێنابێت لەڕێگای کەناڵی ترەوە چۆتەوە ئەو وڵاتە و، چۆڵی نەکردوە بەیەکجاری. ئێستا کەترامپ باسی پاشکەشە دەکات لەسوریا، لەڕێگای ماڵپەرەکانی ھەلی کار ەوە پەنتاگۆن بەدوای دەیان وەرگێری کرمانجیدا دەگەرێت بۆ سوریا. تەنھا لەناو سوریا ١٢ بنکەی سەربازی ئەمریکی بەھەموو پشتیوانیەکی زانیاری و سەربازی بەئاشکراو نادیار بونی ھەیە، بۆیە لە ناوچەکە ناڕوات و دەمێنیتەوە.

بۆ ڕۆژئاواییەکان لەڕۆژھەڵاتن؟

ھەر کورد نا، بەڵکو تەواوی ڕۆژھەلاتییەکان بۆ جوڵانی بەردێکی بچوک، حەز دەکەن پرس بەڕۆژئاوا بکەن، ھیچیشیان لێ فێرنابن. لاوازی ڕۆژھەڵاتیەکانە بەردەوام ڕۆژئاوییەکان بونیان ھەیە بە چاک و خراپ لەناوچەکە.

کورد بەکەڵکی خۆی نایەت!

مێژوو بەدرۆ نوسرابێتەوە یان وەک خۆی، کورد ھەمیشە پاڵەوانی بێگانە بووە، لەئیمپڕاتۆرەکانەوە تاحوکمرانییەکانی ئێستاش پارێزەری سەرسەخت و قوربانی بەرگریکەریان ھەر کورد بووە، ئەو قسەیەی ترامپ بەردەوام بەکورد وتراوە، کەئێوە شەڕکەری باشن، لە ھەموو سەردەمێکدا کراوە، لەخۆشی ئەو قسەیە، کورد ھەموو شەڕێکی کردوە، بەس نەیزانیوە بۆ دەرئەنجامەکەی چی دەبێت. کەشتەکان کۆتایی دێت، کورد دەست دەکات بەگلەیی و بۆڵەبۆڵ، گوایە غەدریان لێکردوە، بەردەوام وەک قوربانی خۆی نمایش دەکات، داوای بەزەیی دەکات، ئێستاش کەس پشتی لەکورد نەکردوە. ئەمریکا سوڵحی شەڕی ناوخۆی بۆکردووی، تۆی پاراستووە، سەدامی بۆ ڕوخاندووی، لە ٢٠٠٣ وە پێت دەڵێت خۆت چاکبکە، کە تۆ نەیکەی ئەتەوێت چیت بۆ بکات؟ دانیشێت پارێزگاری لەتۆ بکات، کەئامادەنیت خۆت بگۆڕیت؟ ھەموو شتێکی حوکمرانیەکەت قبوڵە، کەبەس حوکمرانی نیە، پلان و ستراتیژیت نیە، ئیتر ئیشی ئەمریکا نیە تا دەمرێت بەدی گاردت بێت.

ئەمریکا بۆ لەناوچەکەیە؟

ڕوونە ئـەمریکا بەپێی بەرژەوەندی خۆی کار دەکات و، سیاسەت لە ئەمریکا لەسەر بنەمای ھاوسۆزی دانەمەزراوە، کە لەناوچەکەشە بۆ خۆی لێرەیە، نەھاتووە تا سەر تۆ بپارێزێت، کەئێستا دەڵێت کەی بمەویت دەڕۆم، ھیچ گرێبەستێکی سیاسی و ئەخلاقی بەرامبەر تۆ نیە، تائێستا ھیچ ڕێکەوتنێک نیە لەنێوان کوردیی ھیچ پارچەیەک، ئەمریکا بەزیادەوە ھاوکاری ھەموویانی کردوە، کوردی باشور و ڕۆژائاواش زیاد لەپێویست لەڕووی سەربازی و پارەوە سودیان لەئەمریکا وەرگرتووە، ھەموو کەلوپەلە سەربازییەکانی ھەرێم و ڕۆژئاوا لەپێشوودا بریتی بوو لەچەند چەکیکی سوک، کۆمەڵێک کەلوپەلی کۆنی سەربازی ڕژێمی پێشوو، ئێستا چی چەکی باشە ئەمریکا بۆی دابین کردووی، شەڕی داعشیشت بێ ئەمریکا بۆنەدەکرا بەو ھێزە حزبیانەی ھەریەکەو لە ئاغایەکەوە فەرمانی پێدەکرێت، ئێستاش ئەمریکا ٣٦٥ ملیۆن دۆلار مانگانە دەدات بە پێشمەرگەی ھەرێم و بودجەیکی نادیاریش بۆ ھێزەکانی ڕۆژئاوا.

کورد با واز لەگلەیی بێنێت.

لەڕیفراندۆمەکەوە دەرکەوت کەکورد پەیوەندییەکانی لەسەر ھیچ بیناکردوە، ئێمە خاوەنی نوێنەرایەتییەکی ناجێگیر و ناڕەسمین لە جیھانی نێودەوڵەتیدا، ھیچ دۆستێکمان نیە، چونکە خاوەنی کۆمەڵێک ناسیاسی و فاشیلو چەتەین کەلەشاخەوە ھاتون، ھیچ تایبەتمەندیەکی حوکمڕانییان تیدا نیە، دواتر ھیچ شتێکی جوانت نیە سەرنجی دەوروبەری پێرابکێشیت، دابەشبووی بەسەر چەند بەریەکدا خۆت ڕێک ناخەیتەوە، دامودەزگات لەھیچ ناچێت، بەو پۆخڵەواتیەوە سەد ساڵیتر کەس ھاوزۆست نابێت، تۆ دەبێت شاخ و حزب و بنەماڵە تێپەڕێنیت لەناوخۆدا، دوایی پەل بھاویت بۆ دەرەوە، کورد پێش ئەوەی بیر لەو دیو سنورەکانی خۆی بکاتەوە، پێویستە سەرەتا کار لەسەر خۆ رێکخستنەوەی نێوماڵی خۆی بکات، ھەڵەکانی ڕاست بکاتەوە و، ببێتە خاوەنی گوتارێکی ھاوبەش.

*وێنەی بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا لە جیھاندا.

Image may contain: text

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.