پەرلەمان قوربانیی ئیرادەی حزب

لەلایەن ستاندار Posted on 217 جار بینراوە

کەمال ئەسکەندەر

پەرلەمان کەباڵاترین دەسەڵاتە لەهەرێمی کوردستان شکۆ و هەیمەنەی یاسایی خۆی هەیە بەسەر دەسەڵاتی جێ بەجێ کردن و دامەزراوەکان ٫ هەروەک مەرجەعی یاسایی وسیاسی یە لەهەرێمی کوردستان ۰ ئەوەی لەساڵانی ڕابردوودا گوزەری کرد لەچەند قۆناغێکدا پەرلەمان بوو بەجێی متمانەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و خەڵکی ئومێدی زۆریان لەسەر هەڵدەچنی بەتایبەت لە ساڵی ۲۰۰۹ تا ۲۰۱۳ کە دەکرێ بەتەمەنی زێڕینی مێژووی پەرلەمان هەژماربکرێ ۰

لەئێستادا دوای هەڵبژاردنەکەی ۹/۳۰ پەرلەمان لەقۆناغێکی مەترسیدار دایە وبەتەواوی لەپەل وپۆخرایە ٫ لەوەش مەترسیدارتر ئەوەیە عورفی هەیمەنە و ئیرادەی حزب بەسەر پەرلەمان لای تاکی هاووڵاتی خەریکە لای هاووڵاتیان بەحاڵەتێکی ئاسایی سەیر دەکرێ ٫

بەداخەوە پەرلەمان کەوتۆتە دۆخێکی وامەترسیدار خەریکە یەکسان بێ بە هەرفەرمانگەیەکی حکومی هیچ جولەیەکی لەدەستی خۆی نەمێنێ و هەموو هەنگاوەکانی بکەوێتە بەر ڕەحمەتی ڕێنماییە سیاسی و حزبیەکان ٫ لەکاتێک دا ئەو نەخۆشیەی پەرلەمان دواجار بەمەرگی پڕۆسەی هەڵبژاردن کۆتایی پێدێت ۰

ئیتر ئەم بێ دەنگیەی لەئێستادا باڵی کێشاوە بە سەر هەرێم و حزب و دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن و پەرلەمان پێشهاتی مەترسیدار بەدوای خۆی دا دەهێنێ ٫ لەکۆتایی دا پەرلەمان دەکرێ بەقوربانیی ئیرادەی حزب ٫ ئەوەی ماوە بگوترێ نوخبەی چاودێرانی سیاسی دەبێ باشتر لەمەترسی دۆخەکە تێبگەن و قسەی جددی خۆیان هەبێ ۰

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.