فریای ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بکەون

لەلایەن ستاندار Posted on 395 جار بینراوە

دکتۆر قارەمان شێخ بزێنی

کەرکوک لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرە بە بارودۆخێکی ناجۆردا گوزەر دەکات، هیزە سیاسیەکوردیەکان ناتوانن لە سەر یەک مێزی گفتوگۆ بۆ بەرژەوەندی ئەم شارە کۆ ببنەوە، ئەمەش دەرفەتی بۆ نەیارانی کورد لەم شارە ڕەخساندووە شەلم کوێرم نایپارێزم بکەونە وێزەی کورد و مافە یاسای و سیاسیەکانی لێ زەوت بکەنەوە.

لەم بابەتەدا گەرەکمان نیە بێینە سەر ئەو زوڵم و ستەمکاریانەی ڕۆژانە دەرحەق بە مافی گەلی کورد لەم شارە دەکرێت، دیارە سەرکردایەتی کورد و دەسەڵاتی هەولێر زۆر باش دەزانن چی لەو شارە دەگوزەرێت. ئەوەی مەبەستمانە بیوروژێنین ئەوەیە کە پیلانێک دژ بە کورد لە ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکوک بەڕێوەیە، ئەویش دوای بڕیاری حوکمی ڕێبوار تاڵەبانی دێت، کە لە سەرۆکی ئەنجومەن نامینێت، لێرە بە دواوە پێویستە کەسێکی تر شوێنی بگرێتەوە، تا ئەو کاتەی کەسێک دەستنیشان دەکرێت و هەڵدەبژێردرێت کوردێک وەکو بو تەمەنترین کەس سەرۆکایەتی دانیشتنەکان دەکات، نەتەوەکانی تر خەریکی دارشتنی پیلانێکن کە کوردێک وەکو سەرۆکی ئەنجومەن دەست نیشان بکەن، بۆ ئەو مەبەستە هەوڵەکانیان خستۆتە گەڕ، ئەگەر کورد ئەو کارە بکات بێگومان پارێزگاری کەرکوک لە دەست دەدات، چونکە ناتوانێت هەم پارێزگار و هەم سەرۆکی ئەنجومەن بە دەست بهێنێت.

بۆیە پێویستە کورد داوای وەرگرتنی جێگری سەرۆی ئەنجومەن بە تەواوی دەسەلاتی سەرۆکی ئەنجومەن بکات و کەسێک وریا و بە ئاگا و شایستە بۆ ئەو ەبەستە دەست نیشان بکات. سەرکردایەتی کوردیش بێتەوە هۆش و واز لە ململانێی حزبیە نەگریسە بێنێت و بەرژەوەندی نەتەوەی بکاتە پێوەر بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخی هەمەلابەنەی ئەو شارە، با بەس بێت پەرتەوازەی و پاشەقوڵ لە یەک گرتن، کە تەنیا خزمەت بە پیلانی دوژمنان دەکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.