بی بی سی: رەچەڵەکی ئارییەکان سەرەتا لە زاگرۆسەوە کۆچیان کردوە

لەلایەن ستاندار Posted on 616 جار بینراوە

ستاندەر

ماڵپەڕی بی بی سی هەواڵێکی بلاوکردوتەوە سەبارەت بە رەچەڵەکی هیندیەکان و ئارییەکان، بەگوێرەی چەندین دیراسە و تاقیکردنەوەی مێژویی دی ئێن ئەی کە زانکۆی ناوداری هارڤاردی ئەمریکی ئەنجامی داوە، دەرکەوتوە کە خەلکی هیندستان سەر بە نەژادی ئاریین و لە چیاکانی زاگرۆسەوە کۆچیان بۆ ئەوێ کردوە.

پێشوتر تیۆریەکان لەو باوەرەدابون کە رەچەڵەکی ئارییەکان بۆ هیندستان دەگەڕێتەوە و لەوێوە خەڵک کۆچی کردوە بەرەو رۆژئاوای هیندستان و تا دەگاتە ئەوروپا، بەڵام بەگوێرەی ئەو توێژینەوانە، دەبێ جارێکی دیکە مێژونوسان بە ڕەچەڵەکی گەلە ئارییەکان دا بچنەوە، لەئەوروپاش ئەو تیۆرییە برەوێکی زۆری هەیە، بەتایبەتی لەسەردەمی نازییەکان لە ئەڵمانیا هیتلەر پێی وابو کە ئارییەکان باشترین نەژادی مرۆڤایەتین. توێژەرانی ئێستا بە دیدێکی فراوانتر لە نەژادی ئارییەکان دەڕوانن و بە کۆمەڵێک گەلی مێژو و کەلتور هاوبەش سەیردەکەن کە بە زمانی هیندۆئەوروپی قسەدەکەن. بەگوێرەی ئەو توێژینەوەیە کە زانکۆی هارڤارد ئەنجامی داوە یەکەم کۆچی ئارییەکان لە چیاکانی زاگرۆسەوە دەستی پێکردوە بەرەو هیندستان دە هەزار ساڵ لەمەوبەر، لەوتارەکەدا هاتوە کە بۆ یەکەمین جار هەر لەو شوێنە بزن خۆماڵیی کراوە و پێشبینی دەکرێت کشتوکاڵیش لەو شوێنەوە برابێت بۆ هیندستان و دەرەوەی ناوچەکە.

لینکی هەواڵەکە بە ئینگلیزی:

https://www.bbc.com/news/world-asia-india-46616574

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.