ستاندەر
بەرێوەبەری ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت کادیرەکەی یەکێتی لە هەولێر لە بەدیلی کادیرێکی پارتی گیراوە کە لە گەرمیان لەلایەن ئاسایش شوێن بزرکراوە.
تاریق نووری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر بە رووداوی راگەیاندوە “چەند رۆژێک پێشتر کوڕێکی ئەکبەری حاجی رۆستەم لە گەرمیان بە بڕیاری دادگا ئازادکراوە، بەڵام دواتر هێزێکی یەکێتی چوونەتەوە سەر ماڵی گەنجەکە بردوویانە و سۆراغی نییە. ئەو کادیرەی یەکێتی لە هەولێر بەهۆی ئەو کێشەوە دەستگیرکراوە”.
تاریق نووری گوتیشی “تاوەکو کوڕەکەی ئەکبەری حاجی رۆستەم چارەنووسی دیارینەکرێ و ئازادنەکرێت، ئەو کادیرەی یەکێتیش ئازادناکرێت”.
چاودێران پێیان وایە ئەو دان پێدانانە راستی ئەوەی دەرخست کە هیچ شتێک بە ناوی دەزگای ئاسایش بۆ خەلک نەماوە وەک بانگەشەی بۆ دەکرێت بەڵام ئەو مامەلەیە راستی دۆخەکەی دەرخست، ئەو جۆرە مامەلەیەش هی سەردەمەکانی خێلەکی و جاهیلییە کە خەلک لەبری خەلکی تر دەستگیردەکرا.