دانپێدانانی فەرمی: دەزگای ئاسایش پەیوەستبونی خۆی بە ئاسایشی حیزب راگەیاند

لەلایەن ستاندار Posted on 260 جار بینراوە

ستاندەر

بەرێوەبەری ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت کادیرەکەی یەکێتی لە هەولێر لە بەدیلی کادیرێکی پارتی گیراوە کە لە گەرمیان لەلایەن ئاسایش شوێن بزرکراوە.

تاریق نووری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر بە رووداوی راگەیاندوە “چەند رۆژێک پێشتر کوڕێکی ئەکبەری حاجی رۆستەم لە گەرمیان بە بڕیاری دادگا ئازادکراوە، بەڵام دواتر هێزێکی یەکێتی چوونەتەوە سەر ماڵی گەنجەکە بردوویانە و سۆراغی نییە. ئەو کادیرەی یەکێتی لە هەولێر بەهۆی ئەو کێشەوە دەستگیرکراوە”.
تاریق نووری گوتیشی “تاوەکو کوڕەکەی ئەکبەری حاجی رۆستەم چارەنووسی دیارینەکرێ و ئازادنەکرێت، ئەو کادیرەی یەکێتیش ئازادناکرێت”.

چاودێران پێیان وایە ئەو دان پێدانانە راستی ئەوەی دەرخست کە هیچ شتێک بە ناوی دەزگای ئاسایش بۆ خەلک نەماوە وەک بانگەشەی بۆ دەکرێت بەڵام ئەو مامەلەیە راستی دۆخەکەی دەرخست،  ئەو جۆرە مامەلەیەش هی سەردەمەکانی خێلەکی و جاهیلییە کە خەلک لەبری خەلکی تر دەستگیردەکرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.