لەبارەی دواکەوتنی پێکھێنانی حکومەت

لەلایەن ستاندار Posted on 203 جار بینراوە

سه‌رتیپ قه‌شقه‌یی

پارتی و یەکێتی دوو ھەفتە لەمەوبەر، کۆبوونەوەیەکی خراپیان لەبارەی پێکھێنانی کابینەی نوێ ئەنجامدا، دوای ڕۆژێک لەو کۆبوونەوەیەش لە ماڵی کۆسرەت رەسوڵیش شاندی پارتی کۆبوونەوەیەکەیان بەدڵ نەبووە، چونکە بەپێی زانیارییەکان لەو کۆبوونەوەیەدا، قسەی ئستفزازی و توندکراوە، بەڵام لە ڕێگەی گەڕانەوەی شاندەکەی پارتی بۆ ھەولێر، لە لایەن بەرپرسێکی ئەو حزبە پەیوەندییان پێوەدەکرێت، کە یەکێتیی وەرەقەیەکی کار دەخاتە بەردەم پارتی، تاوەکو لە کۆبوونەوەکانی داھاتوویان گفتووگۆی لەسەر بکەن.
تا ئەمڕۆ سێشەممەش ھیچ بەرەو پێشوەچوونێک لەئارادا نییە، چونکە کەرکوک خاڵی ناکۆکی نێوان ھەردوولایەنە، یەکێتیی ئێستا سێ پڕۆژەی جیاوازی نوسیوە لە بارەی ڕێککەوتنی سیاسی لەگەڵ پارتی، بڕیاریشە ھەموو ئەو پڕۆژانە یەکبخرێن، لەسەرەتای ھەفتەی داھاتووش لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ پارتی گفتووگۆی لەسەر بکەن.
گۆڕان لە گفتووگۆکانی لەگەڵ پارتی ھەنگاوێک لە پێش یەکێتیەوەیە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆئەوەی لە ناو مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتیی، چەند ئاڕاستەیەک لەبارەی چۆنیەتی ئەنجامدانی گفتووگۆکان ھەیە، ھەرکەس و باڵێک داواکاری خۆی لە پارتی، بۆ نموونە کەرکووکییەکانی نێو ئەو حزبە لەگەڵ ئەوەدان لە گفتووگۆکانیاندا، پێویستە سازش بە پارتی بکرێت، بۆ دانانی پارێزگارێکی نوێ بۆ کەرکوک لەبەرامبەر داواکارییەکانی ئەوان.
بەشێک لە ئەندامانی ئەو شاندەی یەکێـتیی داوا دەکەن پارتی لەگەڵ بەرھەم ساڵح مامەڵەبکات، لە بەغدا پارتی ڕێگریان لێنەکات لە دانانی وەزیر، بەشێکی دیکە لەوانە (حاکم قادرو عیماد ئەحمەد) بەجۆرێک کاردەکەن دەیانەوێ خۆیان پۆستی باڵا وەرگرن، ھەرچی ماڵی کۆسرەتە ڕەسوڵە، دەیانەوێ دانیشتنەکان بە ئاڕاستەیەک بێت خۆیان زۆرترین دەستکەوتیان ھەبێت، لەم گفتووگۆیانەی لەگەل پارتی دەکرێت، ھەریەک لە ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد و مەلا بەختیار ڕۆڵیان نییەو ئاگایان لە وردەکاری کۆبوونەوەکان نییە، چونکە باڤڵ تاڵەبانی ڕۆڵی ھەردووکیانی بزرکردووە، لەبەرامبەریشدا خۆی ناتوانی لەم نێوەندەدا یاری بکات.
پارتی دوا مۆڵەت کە پێنجی ئەو مانگەیە بۆ یەکێتیی داناوە، ئەگەر یەکێتیی بەجۆرێک لە جۆرەکان نەیەتە ژێربار، بژاردەی دیکە دەگرنەبەر، ئەویش ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانە بەبێ یەکێتیی، بەپێ پلانەکە دوای ھەڵبژاردنی جێگری یەکەم و دووەمی پەرلەمان، پۆستی سەرۆکی پەرلەمان پرناکەنەوەو بۆ یەکێتی جێدەھێڵن. داوی ئەو ھەنگاوە ئەگەر یەکێتیی ھەر نەیەتە پێش، بەرنامەیان ھەیە بژاردەی دووەم و سێیەمیش تاقیبکەنەوە، کە ھەمواری یاسایی سەرۆکایەتی ھەرێمە بەبێ یەکێتی ، لەگەڵ ھەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی لە نێو پەرلەمان وەک سەرۆکی ھەرێم و، پاشان ڕاسپاردنی مەسرور بارزانی بۆ پێکھێنانی حکومەت، کە ڕەنگە ئەو بژاردانە سەرجەمیان بۆ پارتی قورس بێت و، تەنھا بیانەوێ وەک کارت دژی یەکێتیی بەکاریبھێنێت.
واتە دوا کارتی پارتی لەبەرامبەر یەکێتیی ئەوەیە: پارتی لەگەڵ ھاوبەشەکانی سەرجەم پۆستەکان پڕدەکاتەوە، بەڵام ئەوانەی ھی یەکێتیە پڕناکاتەوەو تاوەکو خۆیان دێنەوە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.