متمانە و کابینەی نوێ.

لەلایەن ستاندار Posted on 273 جار بینراوە

موراد محەمەد

زیاتر لە (٣) مانگ تێپەڕدەکات بەسەر ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم پێکنەھاتووە، بەڵکو ھەوڵێکی دڵخۆشکەر نیە لایەنەکان لەسەری ڕێککبکەون، تاوەکوھەرچی زووە کابینەی (٩) بکەنە دیاری ساڵی نوێ بۆ دەنگدەرانی کوردستان.

بێگومان دیارترین ھۆکارەکانی دواکەوتنی پیکھێنانی حکومەت:

بوونی فرەیی سیاسی:
بۆ ھەرێم-ی کوردستان دۆخێکی تەندروست نیە دەیان پارتی سیاسی بوونی ھەبێت، جگەلەوەی پێکھینانی حکومەت دژوار دەکات، ھۆکارێکە بۆ دابەشکاری بەرژەوەندی نیشتمانی ناسەقامگیری سیاسی ناوخۆی ھەریم دێنێتە ئاراوە.

نەمانی متمانە لە کاری ھاوبەش:
لەسەر بنەمای کاری پێکەوەی حکومڕانی ھاوبەش، کابینەکانی ڕابردووی حکومەتی ھەریم پێکھاتوون، دەرئەنجامی ھەموو ئەوانەش نەمانی متمانەی سیاسی لایەنێک بووە دەرھەق بەلایەنی بەرانبەر، ئەوەش تاڕادەیەکی زۆر لەجێی خۆیدایە، وەکو بینیمان لایەنێکی سیاسی دیاری ھەرێم، بوە قوربانی کاری پێکەوەی و متمانەی دەنگدەرانی لەدەستداوە، لەولاشەوە لەسەر مافی لایەنی دیکە خۆیان بە فەرمانڕەوای باش پیشاندەدەن دەستەواژەی مراعاتی-ش بەکاردەھێنن.

ھەستکردن بە بەرپرسیارێتی:
ئەو لایەنەی لەخەم گەل، نیشتمان، ھەستی نەتەوایەتیدابێت، بەئاسانی خۆی ناخاتە ژێر ئیرادەی لایەنی بەرانبەر، لەپێناو کۆمەڵێک یەکەی ئیداری، دووری بخەنەوە لە بەرژەوەندیە گشتیەکان، ئەوەش ناودەبردرێت بە (ھابەشی ڕاستەقینە لە حکومڕانی) دا.

کاری ڕابردوو دروشمەکانی ھەڵبژاردن:
ھەر پارت و لایەنێک بەگوێرەی کاری ڕابردوو، دروشمەکانی پڕوپاگەندەی ھەڵبژاردن متمانەی دەنگدەرانی بەدەست ھێناوە، لەپای ئەوانە دەبێت پارتی سیاسی خزمەت بە دەنگدەرانی بکات، بۆ ئەو مەبەستە پیویستی بەدانوستاندنی چڕ و ورد ھەیە لەگەڵ لایەنەکانی بەرانبەر، تاوەکو زۆرترین پشک بەدەستبھێنێت لەکابینەی داھاتوو.

مەیللی پاوانخوازی:
بێگومان لەناو پێکھاتەی حکومەتی ھەرێم چەند وەزارەتێک و یەکە یەکی ئیداری نیشتمانی گرنگ بوونی ھەیە، ناکرێت بەدرێژای میژووی حکومڕانی ھەریم-ی کوردستان لە دەستی لایەنێکدابن، ئەو جومگە ئەساسانە کاڵای تاکە کەسی نین، پێویستە ھەموو دانیشتوانی ھەرێم لێی سودمەندببن،لەخزمەت سەرجەم ھاونیشتمانیاندابن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.