گرژیەکانی پارتی و یەکێتی لە هەولێر و سلێمانی

لەلایەن ستاندار Posted on 220 جار بینراوە

فەرمان ڕەشاد

دەستگیرکردنی دوێنێ شەوی پێشڕەو وەیسی و هەڵکوتانە سەر ماڵی، لێزان بەکر کە هەردووکیان کادیری یەکێتین لە هەولێر، هەنگاوێکی ترە لە قوڵکردنەوەی گرژییەکان، ئەو دوو گەنجە من لە نزیکەوە دەیان ناسم خەڵکی مەدەنین، شایەنی ئەوە نین بەو شێوەیە مامەڵیان لەگەڵ بکرێ، ئەگەریش شتێک لەسەریان هەیە ڕێوشوێنی ئسولی، یاسایی هەیە، داتایەکی یەکێتی دەڵێ ۱٤ کادیری یەکێتی لە سنوری هەولێر لەو دوو هەفتەیە دەستگیرکراون. هەندێ زانیاری نوێ ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن دەستگیرکردنی ئەو کادیرانەی یەکێتی، کاردانەوەی دەستگیکردنی کادیرانی پارتییە لە سلێمانی و گەرمیان.
.

ناکرێت ئێمە هەمیشە لە لێواری شەڕی ناوخۆ بمێنێنەوە کاتێک حیزبەکان ململانێیان توند دەبێتەوە، بەو شێوەیە فشار لەسەر یەکتر دروست بکەن، بۆیە هەمیشە دەڵێین دەزگا ئەمنی و گشتییەکان لە دەستی حیزبەکان بێتە دەرەوە، بۆ ئەوەی نەکرێنە بەشێکی پێکدادانەکان.

هاوشێوەی شەڕی ناوخۆ دیسان زۆرینەی قوربانییەکان گەنجە هەولێریەکانن. کە تا ئێستاش بەدەیانیان لە شەڕی ناوخۆوە چارەنوسیان هاوشێوەی ئەنفالەکان نادیارە، حەقە خەڵکیش چیتر ئەو شەڕە ناشرینە بۆ حیزب نەکەن.

.
پێکهێنانی حکومەتی بەهێز پێویستی بە هێورکردنەوەی گرژیەکانە نەک قوڵکردنەوەیان، پێویستی بە دروستکردنی کۆدەنگییە نەک پەرتەوازەیی، بەردەوامی ئەو دۆخە دووبارە کردنەوەی هەڵەکانی ڕابردوو دەبێت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.