سەرۆک کۆمار و دیبلۆماسیەتی کورد

لەلایەن ستاندار Posted on 311 جار بینراوە

د. قارەمان شێخ بزێنی

دوای ئەوەی سەرۆک بەرهەم سالح بووە سەرۆک کۆماری عێراق دەرگا داخراوەکانی دیبلۆماسیەکانی کورد لە پەکەوتنەوە هەناسەی بەبەردا هاتۆتەوە و ئاسۆی پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەکان تروسکای پەیدا کردەوە، لە سەردانەکانی بەرێزیان بۆ وڵاتانی عەرەبی و ڤاتیکان و دواتریش تورکیا ئەم پەیوەندییانە بە ڕوونی دەردەکەون، ڕەنگە بۆ سەرۆک بەرهەم سالح سەخت بێت بە تاکە سوارەی گۆڕەپانەوە ببێتە فریاد ڕەس و ڕزگارکەری ئەو هەموو نەهامەتیەی کە بۆ ئەم میللەتە داماوەییان دروست کردووە، بەڵام ئایا سەرکردایەتی کورد لە باشوری کوردستان بە خەمی ڕاستەقینەی پرۆسەی ڕاستکردنەوەی دیبلۆماسیەتی کوردن یان سەرقاڵی دیزە بە دەرخۆنەی هەڵەکانی ڕابردون و مشوری تۆڵە لە یەکتر کردنەوەن، سەرۆک بەرهەم ساڵح دەتوانێت دیلۆماسیەتی کورد لەو قەتیس کردنە ڕزگار بکات و ئاهێک بە بەر پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەکاندا بهێنێتەوە و ڕێگە بۆ سەرکردەکانی کورد خۆش بکات بە ئاسانی بگەنە کۆشکەکانی دونیا و ڕەفز وەرنەگرن، من دەپرسم ئەو ڕوداوانەی گوزەر دەکەن جگە لە بەرژەوەندی حزبی چ خزمەتێک بە دیبلۆماسیەت و بەرژەوەندی نەتەوەکەمان دەکات؟!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.