شاسوار عەبدولواحید خۆی یەکێکە لەوانەی کە نەیویستووە لە هیچ بەرەیەکدا بێت

لەلایەن ستاندار Posted on 250 جار بینراوە
بڕوا ستار
بیرمە ساڵی ٢٠١٨ مانگی ٦ بوو ئێمە وەک دەزگای ستاندەر بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن لەگەڵ چەند کەسایەتی و دەزگای ڕاگەیاندن و توێژینەوەی تر هەڵساین بە تەرحکردنی بیرۆکەی درووستکردنی بەرە لە باشووری کوردستان بۆ لایەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی ، لە سەرەتادا لە خودی دەزگاکەی خۆمانەوە دەستمان بە ڕاوێژ و لێکۆڵینەوە کرد لە زەروریەتی درووستکردنی بەرە و لێککەوتە سلبی و ئیجبیەکانی ، دواتر لەڕیگەی توێژینەوەیەکی کورتەوە چۆنیەتی درووستکردنی ئەو بەرەیەمان راگەیاند و لە یەکەم هەنگاویشدا لەگەڵ کۆمەڵێک دەزگای سەربەخۆ و هەندێک کەسایەتی بێلایەن و لایەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی ئەو بابەتەمان تاوتوێ کرد ، دوای تەرحکردنەکەی ئێمە ئەوانیش پڕۆژەکەیان بەدڵ بوو و بەڵێنیاندا کە کاری جدی لەسەر بکەن و هەوڵ بدەن ئەم بەرەیە فروان بکەن ، دواتر لە هەنگاوی دووەمدا پڕۆژەکەمان ڕاگەیاند و لایەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتمان بانگێشت کرد بە بێ جیاوازی .


 ئەو کاتە ئێمە وەک ڕاسپێردراوی دەزگای ستاندەر دەستنیشانکراین کە ئەم پڕۆژە – ڕاسپاردەیە بگەیەنین بە بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و تەڤگەری ئازادی و نەوەی نوێ ، دوای ئەوە سەردانی بەڕێز (محەمەد حەکیم) یاریدەدەری ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیمان کرد و راسپاردەکەمان پێیدا و دواتر لە ڕێگەی شاندێکی خۆیان پشتیوانیان بۆ ئەم بەرەیە ڕاگەیاند ، دوای کۆمەڵی ئیسلامیش ڕاسپاردەکەمان گەیاند بە بەڕێز (شۆڕش حاجی) وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان کە ڕاسپاردەکە ئاراستەی خودی ڕێکخەری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی کرابوو و ئەوانیش بە گومانەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ کرد و تا ڕاددەیەک سەرەتا قبوڵیان کرد (بەڵام دواتر بە ڕادەیەکی زۆر دوور کەوتنەوە) ، دوای ئەوە پەیوەندیمان کرد بە بەڕێز (شاسوار عەبدوڵواحید) سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەڵام دیاربوو ئەو ڕۆژە نەیتوانی بمان بینێت و راسپاردەکەمان لێ وەرگرێت دواتر لە ڕێگەی کەسێکی نوسینگەی خۆیەوە ڕاسپاردەکەمان بۆ نارد و دوای یەک ڕۆژ لە ڕێگەی بەیاننامەیەک وەک جوڵانەوەی نەوێ نوێ ڕایانگەیاند کە ئەوان ناچنە ناو هیچ بەرە و هاوپەیمانیەتیەک لە کوردستان و بە تەنیا کار دەکەن .


ئەوەی مەبەستمە بیڵێم ئەوەیە کە شاسوار عەبدولواحید لە ئێستادا داوای پیکهێنانی بەرە دەکات بەڵام لە ڕاستیدا ئەوەی باسمانکرد بەم شیوازە بوو و ئەو کات پێیوابوو کە هەموو هێزەکانی کوردستان وەک یەکن و نابێت لەگەڵیان ڕێککەوتن و هاوپەیمانیەتی بکەن .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.