عزەت ابراهيم دوری بەراگەيەندراوێکەوە دەرکەتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 247 جار بینراوە

ستاندەر

لەگەل دابەشیەكانی رۆژهەلاتی ناوەڕاست بە دیزاینێكی نوێی رۆژئاوایی ولكاندنی بەشێكی كوردستان بە عیراقی دەستكرد..ئەوا بەردەوام فێلی لێ‌ دەكرێ‌ وخۆشی چاك هەستی پێ ناكا،وای پیشان دەدەن گوایە ئەو عیراقە بەنیشتمان ودەولەتەوە لەلایەن عیراقیەكان دروست كرا بێت و یادو بۆنەشیان بۆ داناوەو كوردی هەژاریش ناچار ئەو یادانە دەكاتەوە ! كەچی هەر هەموی لەلایەن بریتانیا دروست كراوەو ئەو یادانە ئەسل وئەساسی نیە ، لە چەند ڕۆژی داهاتوو دیسان جەژنێكی تر بۆ كورد دروست كراوە كەلە ڕاستیدا ڕۆژی شین وواوەیلایەتی ،یادی دامەزراندنی سوپای عێراق بوویتە ئەو جەژنە،دەشیگێڕنەوە بۆ 6/كانونی دووەمی 1921 ،كەچی نەئەو رۆژە رۆژی دامەزراندنیەتی نەبۆكوردیش بۆنەو جەژنە.

سەربردەی دروست كردنی ئەو سوپایە بەوشێوەیە: هەر لەگەڵ داگیركردنی ئەو ناوچەیە لە 1914 ـ 1918 لەلایەن بەریتانیا میلیشیای جاش بە ناوی (شەبانە) و (لیڤی) و… دروستكرد، لە ساڵی 1919 (900) كەس لەو شەبانەیە بە فەرمی تۆماركران و چونە ناو لیڤی، بڕیاری دروستكردنی سوپای عیراق لە(شەبانەو لیڤی) لە پەرەگرافی (3)ی كۆنگرەی قاهیرە هات،ئەوكۆنگرەیە تایبەت بوو بۆ دروست كردنی عیراق،هەموی شارەزاوسیاسیەكانی بریتانیا بوون تەنها جعفر عسكری كوردو ساسون عسقیلی یەهودی بەشداربوون ،عربی هەر تیدا نەبوو ،بۆیەش دروست كردنی ئەو سوپایە لەئەستۆی بریتانیاو جعفر عسكری بوو كەلەدوای بوە یەكەم وەزیری بەرگری، بەڵام بەشێوەی ڕەسمی یەكەم نوسراو بە ژ:9314 لە 26/5/1921 لەلایەن (مەندوبی سامی بەریتانی) بۆ ئەنجومەنی وەزیران هاتوە فەرمان دەدا كە سوپا دروست بكەن بۆ پاڕاستنی ئاسایشی ناوەخۆ بە چەك و تفاقی بەریتانی، هەلسان بە هێنانی ئەو ئەفسەرانەی لە سوپای عوسمانی یان دیل كرابوون یان خیانەتیان كردبوو ، ئەوانیش بریتی بوون لە (محمد ئەمین زەكی بەگ ،بكر صدقی ، صلاح الدین الصباغ ،عمر علی ، فهمی سعید، نوری سعید ، گه الهاشمی ، محمد الداغستانی ، علی جودت،مولود مخلص..) زۆربەیان كورد بوون ئینجا توركمان كەمیكی عربیشی تێدا بوو ، دوای ئەو فەرمانە لە مانگی تەموزی 1921 یەكەم گوردان (فەوج) بەناوی ئیمام كازم دروستكرا، دووەمین بەناوی كەتیپەی خاتوون (واتە مس بیل) دووبارە لە مادەی 7ی ڕێكەوتننامەی بەریتانی ـ عێراقی یەكەم 1922 بڕیاردرا بەریتانیا ئەو سوپایە بەخێو بكاو پڕچەكی بكاو بەكاریشی بهێنێ‌ بۆ لێدانی هەر سەرهەڵدانێك، ئەو سوپایەش بە سەرۆكایەتی (ئەی ـ سی ـ دیلی) بەریتانی بو، تەرفیع و پایە بە ئەفسەرو پلەدارەكانیش لەژێر دەستی (ئەرشیبۆلدكلارك)، هەر بەنمونە دەقی بەلگەنامەیەكی بریتانی لە كتێبی(تأسیس الجیش العراقی وتگور دوره السیاسی ص493) لەوەڵامی نوسراوێكی بەژ:93/1419/7795 باس لە تەرفیعی سەرۆك ئەركانی سوپای عیراق دەكا لەلایەن هەیئەی ئەركانی بەریتانی بەسەرۆكایەتی (كلارك ).

لەلایەن زانایانی ئایینی ناڕەزایی دەربڕا لە دروستكردنی سوپا و وتیان ئەوە دەبێتە هۆی براكوژی.. ڕاستیش دەرچو. هەر لەسەرەتاوە هێزەكانی سوپاو لیڤی لەگەڵ سوپای بەریتانی پەلاماری میللەتیان داوە لەدژی هەردوو شۆڕشی كورد 1919، شۆڕشی ئیسلامی 1920 لە خوارو، ئەو سوپایە بۆ دوژمنایەتی میلەتانی عیراق دروست كراو یەكەم جار دژی شۆرشی شیخ محمود دوەم جاریش دژی شۆرشی بیست” هەروەك چەرچل لەناو (مجلس العموم البریگانی) لە رۆژی 14 / حزیران1921 ئەو راستیەی راگەیاند . لەوكاتیەوە تا ئەو ساتەش ئەو سوپایە درندانانە دژی كوردو خەلكی تری عیراقی بوەو هەر واش دەبیت.

یەكەم بەكارهێنانی رەسمی ئەو سوپایەش لەدژی عێراق لە 31/8/1921 بوو بە فەرمانی برسی كۆكس، لەوكاتیەوە هەتا ساڵی 2003 ئەو سوپایە هەر خەریكی كوشت و كوشتاری گەلانی عێراق بووە بۆ پاڕاستنی دیكتاتۆریەت و تایفی و رەگەزی هەروەك (حنا پەتاتۆ)ش لە توێژینەكەی لەكتێبی (العراق) گەیشتۆتە ئەو ئەنجامە، تا ئەو ساتەش گەورەترین هەڕەشەی سەر ئاسایشی نەتەوەیی كوردستانە ، دڕندە ترین سوپاو ترسنۆك ترینە لە جیهان ،هەرگیز نەیتوانیە بەرگری لە سنوری وولات بكا بەلام دڕندە بوە بۆ ژن ومندال وژینگەو سروشت، سوپای عێراق هەر بەرامبەر ژن ومندالی بێ‌ دەسەڵاتی كورد دڕندە نەبوە ، بۆ گەلانی عیراقو خودی عەرەب وشیعەكانیش ئاوابوو، لەكتێبی (الغزو العراقی للكویت ) لە بەشی(الممارسات والوقائع من شاهد عیان ص157-)چۆن باسی دڕندەیی وتاڵانچایەتی ئەو سوپایە دەكا.هەر بەهۆی ئەو سوپایە نادادگەری كراوە لە ئەرك و فەرمان، كوردوشیعە ئەركیان زۆر بوو مافیان كەم بوو، لەوبارەیەوە خودی مەلیك فەیسەڵ دەڵێ‌: باج لەسەر شیعەو پایەش بۆ سوننە.. ،حنا بەتاتو لە كتێبی (العراق) دەڵێ‌: لە دوای پەراوێزكردنی شیعە سوپا سێ‌ رەوتی وەرگرت، یەكەمیان عروبی، دووەمیان كوردی، سێیەمیان عێراقی، لەدوای ڕاپەڕینەكەی بەكرصدقی لە 29/تشرینی یەكەم/1936 و تیرۆركردنی لە14/8/1937ڕەوتی كوردیش نەما، لەدوای 1958 ڕەوتی عروبیەكە بە تەواوی زاڵ بو و، لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی (مردوم) لە ژ:9 ی ساڵی 1946 ئاماری بڵاوكردبۆوە تیایدا هاتووە: لە تێكڕای 80 ئەفسەری باڵای (روكن) تەنهاسێیان شیعەن، كەچی 90%ی سەربازانی شیعەن..هەمو سەرۆكەكانیش لەسونەبووینە( سەرۆكەكانی عێراق: مەلیك فەیسەل(23ئۆگست 1921ـ 8سپتمبر1933)، مەلیك غازی(8 سپتمبر1933- 4ئەپریل 1939)، فەیسەلی دوەم(4ئەپریل 1939- 14یۆلیۆ 1958)، كۆماری:عبدالكریم قاسم(14یۆلیۆ 1958- 8فبرایر1963)، عبدالسلام عارف(8فبرایر1963- 16ئەپریل 1966)، عبدالرحمن عارف(16ئەپریل 1966- 17یۆلیۆ 1968)، احمدحسن البكر(17یۆلیۆ 1968 -6یۆلیۆ 1979)، صدام حسین(6یۆلیۆ 1979- 9ئەپریل 2003)، لە یاداشتەكانی(گۆلمان)ی بالوێزی ئەمریكا لەعیراق سالی 1954 لە(العراق فی مژكرات الدبلوماسیین اڵاجانب ص229)دەڵێت: حكومەتی عیراق ڕەگەزپەرستانە كاری كردوە، پەرلەمانەكەیان لە116عەرەب و19كورد پێك

هاتوە، 73یان سونیەو56ی شیعەیە، دەلێ‌ لە سوپاش شیعەو كورد لاواز كراون،لەوەشەوە سوپای عیراق زیاتر بوە دەردەسەری وكوشت وكوشتار..تا گەیشتە ئەنفالوكیمیاوی وجینۆساید.

ئەدی كەی ئەو یادە دروست كراوەو ئەو رۆژە چ كراوە ؟ ئەو ڕۆژە واتە 6ی كانون 1921 تەنها كۆبونەوەیەك كرا بۆ دروست كردنی هەیئەی ئەركان ،كە پیك هاتبوو لە 14 ئەفسەر بە سەركردایەتی جعفر عسكری(كورد) زۆربەی ئەفسەرانی تر كوردو بوون ،ئەو كۆبونەوەیە لە مالی (عبدالقادر باشا)لە بەغدا لەوێ‌ هەیئەی ئەركانی سوپا دروست كراوە (نەك سوپاكە) كە پیك هاتبوو لە:جەنەرال جعفر عسكری سەرۆكی هەیئەی ئەركان،بكر صدقی(كورد) جیگری سەرۆك هەیئەو وحمید احمد ئەندام و توفیق وهبی(كورد)ئامیری كۆلیژی عسكری ومحمد ئەمین زكی بەك(كورد) سەرۆكی كلیەی ئەركان، دوای ڕۆیشتنی بریتانیا ئەو بیرۆكەی یادی دامەزراندنی سوپای عیراق بۆ ئەو رۆژە گێڕدراوە تا مۆركێكی نیشتمانی پەتی پێ بدەن.

كەواتە:

ئەو سوپایە لە 6ی كانون دروست نەبوەو ئەو یادە ساختەیە.

ئەو سوپایە لەلایەن خەلك وحكومەتی عیراقی دروست نەكراوە بەلكو بریتانیا دروستی كردوە .

یەكەم جەنگیشی لەگەل شۆڕشی بیستی میلەتی عیراق بوە ،دوایش لەگەل كوردستان.

بەفەرمیش لەلایەن زاناومەرجەعە ئاینیەكان بوونی حرام كراوە .

یادكردنەوەی ئەو ڕۆژە لەلایەن هەمو خەلكی عیراق بە گشتی وكوردستان بەتایبەتی تەنها خۆ هەلخەلەتاندنە وبەلكو پیویستە ئەو رۆژە ماتەمینی گشتی بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.