كۆبونەوەبالاكەی (ی ن ك) و (پ د ك) ناكریت -نهینی گرنگ بخوینەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 349 جار بینراوە

ستاندەر

سەرچاوەیەكی باڵا پێی راگەیاندین لەچەند رۆژی رابردوو (محمدی حاجی محمود)لەلایەن كاك مسعود ناردرابوو بۆلای (م س)ی یەكیتی  تا پەیامی ئەنجامدانی كۆبونەوەیەكی باڵای هەردوو لایان بە سەركردایەتی كاك مسعود یان پێ بگەیەنێت، ئەویش بەو مەرجەی (م س)ی یەکێتی بچن بۆ لای  لەمەسیف یان هەولیر ،  سەرچاوەکەی ستاندەر ڕاشیگەیاند بەشێكی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەو داوایە ڕازی بوون، بەلام  بەشی زۆری سەركردایەتی یەكیتی لەو بارودۆخە بەباشیان نەزانیبوو ئەو كۆبوونەوە بەو مەرجە پرۆتۆكۆلیە بكریت، بۆیە كۆبونەوەكە ئەنجام نادرێت،، لەهەمان كات ئەگەری گۆڕانكاری هەیە هیشتا تەواو ساغ نەبوویتەوە تا بەیانی، جارێ تەنها ئەو وەفدەی كەلەلایەن (پ د ك)ەوە پیكهاتوە بۆ پیكهینانی حكومەت ئەو بەردەوام دەبیت لە جم وجۆلی خۆی و لایەنەكانی یەكیتی و گۆڕان وئەوجارە كۆمەلیش دەبینن .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.