ستاندەر
دوای سەردانەکەی بۆ ئیسرائیل بریارە ئەمرۆ جۆن بۆڵتن راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا سەردانی تورکیا بکات، لەسەردانەکەیدا بۆڵتن پەیامێکی گرینگی ” دۆناڵد ترەمپی” پێیە بۆ تورکیا، کە لەکاتی کشانەوەی سوپای ئەمریکا لەسوریا تورکیا هێرش نەکاتە سەر کوردەکانی ئەو وڵاتە، پێشتریش “مایک پۆمپیۆ” وەزیری دەروەی ئەمریکا رایگەیاندبوو: بەلای ئەمریکا پاراستنی کوردەکانی سوریا گرینگە و ئێمە دڵنیاییمان دەوێت لەم بارەوە.