حوکمەتی رەشيد چۆن بينا دەکرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 520 جار بینراوە

ستاندەر

کامەران خدر

چەمکی حوکمی رەشید یاخود حوکمەتی رەشید یەکێکە لەوچەمکانەی کەزۆرترین جار لەلایەن بەرپرسەباڵاکانی هەرێم بەکاردێت، هۆکاری بەکارهێنانی ئەم چەمکە زۆرجار بۆ موزایەدەی سیاسی یاخود بۆ بەلارێدابردنی ئەسلی چەمکەکە بەکار هاتووە، لێرەدا دەمەوێت بەوردی هەڵوەستەیەک لەسەر چەمکی حوکمەتی رەشید بکەین.

حوکمەتی رەشید شێوازێکی حوکمرانی مۆدێرنە کە بەجێبەجێ کردنی سیستمێکی دادپەروەرییەوە پەیوەستە کەتیایدا رێز لەئازادییەکانی تاک دەگیڕیت و رێگری دەکات لەمۆنۆپۆڵکردنی دەسەڵات لەلایەن گروپێکی ئۆلیگارشییەوە،لەم شێوازه حوکمرانییەدا ئیرادەیەکی زاڵ هەیە بۆ مەسەلەی روبەرووبوونەوەی گەندەڵی و سەروەرکردنی یاسا و بەدەنگەوەهاتن و بەشداری گشتی هاوڵاتیان.

بەپێی پێوەرەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بنەماکانی دروستکردنی حوکمەتی رەشید خۆی لەهەشت پێوەری سەرەکی دەبینێتەوە، ئەوانیش بریتین لە(بەشداری کردن، شەفافیەت، سەروەری یاسا، بەدەنگەوەهاتنی حوکمەت، کۆدەنگی، ئینساف و گشتگیری،
تواناوکارایی،لێپرسینەوە)ئەم هەشت بنەمایەی کەبەشی گەشەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان(UNDP )بۆ بابەتی حوکمرانی رەشید دایناوە سەرەکیترین پێوەرن لەسەربیناکردن و دامەزراندنی حوکمەت لەسەر ئەساسێکی مۆدێرن و گەشەسەندوو.

پرسیاری جەهەری ئەوەیە ئێمەلەکوێی حوکمرانی رەشیداین؟

یەکێک لەسەرکیترین ئەو بنەمایانەی کە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ بیناکردنی حوکمڕانی رەشید دایناوە ” سەروەری یاسایە” ئەرستۆ کە فەیلەسوفێکی یۆنانیە نزیک سێ هەزار ساڵ پێش گوتوویەتی: دەوڵەت کاتێک مەدەنی دەبێت کە حاکم واتە دەسەڵاتدار یاسا لەسەروی خۆی دابنێ، ئەم وتەیەی ئەرستۆ دەلالەتە لەسەروەرکردنی یاسا، سەروەربوونی یاساش پێکانی گرینگترین پێوەری حوکمرانی باشە.

بەدرێژایی ٢٧ ساڵی حوکمەتە یەک لەدوای یەکەکانی هەرێم نەتواندراوە هیچ یەک لەوبنەمایانە بەتەواوی جێ بەجێ بکرێت، بەتایبەتیش بنەمای سەروەرکردنی یاسا، تاوەکو ئێستا نەک یاسا سەروەر نەکراوە بەڵکو هیچ ئیرادەیەکی لەم چەشنەش لەئارادانییە بۆ جێ بەجێکردنی خودی ئەم دەقە یاساییانەی کە ئەم سیستمە خۆی دایرەشتوون بۆ سەروەرکردنی یاسا، هۆکاری سەرەکیش نەبوونی نیەتێکی هەمەلایەنەلەلایەن دەسەڵات و حیزبەدەسەڵاتدارەکان، ئەم نیەتە نەک هەرلەئارادا نیە بەڵکو هێشتا پارتی و یەکێتی کە دووهێزی دەسەڵاتداری ئەم هەرێمەن لەقۆناغی ئاڵوگۆرکردنی دیلی سیاسین! لەدەروەی بنەمای یاسایی و دەسەڵاتی دادوەری، بۆیە ئاسان نیە ئەم جۆرە عەقڵیەتە بتوانێت لەداهاتوشدا بنەماکانی حوکمرانی رەشید بینابکات.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.