دڵمان وە وەيس خۆش بوو، دەركەوت وەيسيش سوننە بوو

لەلایەن ستاندار Posted on 429 جار بینراوە

د.قارەمان شێخ بزێنى

سەرگوزشتەى ئەم وتەيە دەگەڕێتەوە بۆ برا شيعەكانى ناوچەى گەرميان/ خانەقين، گوايە برا شيعەكانمان، بۆ چەندين ماوە سەردانى مەرقەدى وەيسيان كردووە و ڕێزى زۆرييان لێگرتووە و لە نەهامەتيەكان پەنايان بۆ بردووە گوايە دەتوانێت، لە لايى خودا شەفاعەتيان بۆ بكات، بەلآم لێكۆلينەوە و بە دوادا چوون دەريخستووە كە وەيسيش سوننەيە، ئەمەش شيعەكاانى توسى ڕەنج بە خەسارى و بێهيواى و ناڕەحەتى كردووە. ڕەنگە ئەم ڕوداوە بۆ ئێستاى ئێمە لە هەرێمى كوردستان گونجاو بێت، چونكە دڵى زۆرمان بە بەڕێز د.عادل عبدالمهدى خۆش بوو كە بووە سەرۆك وەزيرانى عێراق، لامان وابوو بەرێزيان ئاگادارن لە هەموو ناخۆشى و دەردەسەرى و ماڵوێرانيەي بە سەر گەلى كوردا هاتووە و جەنابيشيان بەشيێك بوون لەو مێژوويەى كە رژێمى بەعس بە سەر كورد و گەلى عێراقيدا هێناوە، بەلآم هەڵكردنى ئالاى كوردستان لە كەركوك پەردەى لە سەر ڕووى ئەو بەرێزە هەڵماڵى و هاوشێوەى سەرانى ترى فەرمانڕەواكانى عێراق كەوتە وێزەى داواكاريەكانى كورد و ئەو كارەى كوردى بە نا ياساى و دژ بە دەستورى ئێراق ناوزەد كرد. سەيرە ئايا د.مەهدى ناپرسێت ئايا هەڵكردنى وێنەكانى ئەتاتورك و ئيمام خومەينى دەستوريە يان نا؟ ياخود هێنانى هێزەكانى ئێران بۆ نێو عێراق دەستوريە يان نا؟ ئايا بوونى هێزى توركى لە عێراق دەستوريە يان نا؟ هێزى ئەمريكيش ئەوە خۆى بڕيار دەرە چي دەكات ياخود نا. ئايا بۆچي دەبێت ئەم دۆستەمان وا خێرا لێمان هەڵگەرايەوە و ئامادە نيە دان بە سەرەتا ترين مافماندا بنێت؟!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.