توركیاتان هه‌رگیز پێ رازی ناكرێت!!!

لەلایەن ستاندار Posted on 523 جار بینراوە

د.كامه‌ران مه‌نتك

ده‌تانه‌وێت توركیا رازی بكه‌ن، فه‌رموون ئه‌وه‌ هه‌موو رێگاكان، نه‌وت و سامانی كوردستانی ته‌سلیم بكه‌ن. وه‌ك ته‌سلیمتان كردووه‌، زه‌وی بۆ كۆمپانیا سیخوڕییه‌كانی به‌ناوی وه‌به‌رهینانه‌وه‌ ته‌رخان بكه‌ن، وه‌ك ته‌رخانتان كردووه‌، فه‌رموون ببن چاوساغی سوپاو میتی تورك و شوێنه‌ گرنگه‌كانی پایته‌ختی كوردستانیان پێ بفرۆشن، بازاڕ بۆ كۆمپانیاكانیان له‌ناوشاری كه‌ركوك بكه‌نه‌وه‌، فه‌رموون شه‌ڕی پارتی كرێكاران و دنیای بۆ بكه‌ن، وه‌كو پیشه‌یی هه‌میشه‌ییتان چۆن سه‌ری شوانه‌كانی كوردستانتان ده‌بڕی و به‌ناوی پێشمه‌رگه‌ ته‌سلیمی رژێمه‌كه‌ی (صدام حسین) تان ده‌كرده‌وه‌، گه‌ریلاكان له‌ شاخه‌كان بڕفێنن سه‌ریان ته‌سلیمی ژاندرمه‌كانی توركی بكه‌نه‌وه‌، وه‌ك كردووتانه‌ و ده‌یكه‌ن! فه‌رموون هونه‌ره‌كان ریسوا بكه‌ن، فلیمه‌كان قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن، شه‌هیده‌كان سه‌دان جار شه‌هید بكه‌نه‌وه‌، فه‌رموون پاركی ئازادی بكه‌نه‌ زیندان و نه‌ك په‌نجاو دوو كه‌س هه‌زاران هه‌زاری تیا بئاحنن، فه‌رموون پێش سوپای تورك بكه‌ون و بنه‌كه‌كانی كوردی هه‌رچوارپارچه‌یان پێ نیشان بده‌ن، سنوره‌كان له به‌رده‌م‌ رۆژئاوا دابخه‌ن، پێشمه‌رگه‌كانی رۆژهه‌لات تیرۆر بكه‌ن، فه‌رموون ئه‌وه‌ی پیتان ده‌كرێت بیكه‌ن، تاجه‌ گوڵینه‌ له‌سه‌ر گۆری ئه‌تاتورك دابنین، ده‌ست له‌سه‌ر سنگ و به‌سه‌رشۆڕی به‌رامبه‌ر ئه‌ر‌دۆگان بوه‌ستن، وه‌ك وه‌ستاون، هه‌رچی ده‌كه‌ن بیكه‌ن، هه‌رگیز ناتوانن توركه‌كان و، هه‌رگیز دوژمنه‌كانی كوردستانتان بۆ رای ناكرێت، ته‌نیا له‌به‌ر یه‌ك هۆی بچووك، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ئه‌وان هه‌رگیز ئێوه‌ وه‌ك كوردێك نابینن، ده‌زانن ئیوه‌ كوردبوون و ته‌نانه‌ت مرۆڤ بوونتان له‌ ده‌ستداوه‌، ناتوانن هه‌رگیز توركه‌كان رازی بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌وان له‌ چاوساغێك و وڵات و فرۆشێك و خائینێك به‌گه‌ل و وڵاته‌كه‌ی خۆتان زیاتر ئێوه‌ نابینن! ئه‌وان ده‌زانن كێشه‌ی راسته‌قینه‌ی كورد لای گه‌لی كورده خۆیه‌تی. ئه‌وان ده‌زانن ته‌نیا خه‌ڵكی كوردستانه‌ گه‌وره‌و خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی خۆیه‌تی، ئه‌وان ده‌زانن، كه‌ ئێوه‌ ته‌نانه‌ت بۆ دوژمنانیش، جگه‌ له‌ خائینێك به‌ گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌تان شتیك زیاتر نین!!!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.