دڵنیا نین لە کشانەوەی ئەمەریکی

لەلایەن ستاندار Posted on 284 جار بینراوە

مەهدی کاوانی

۱۷ ساڵە لە ئەفگانستانیش وا دەڵێن کەچی هەر لەوێن . لە گەڵ ئەوەشەوە بە یەکەوە کاردەکەین بۆ وەدەرهێنانی تەواوەتی داعش و بەرقەرار کردنی ئاشتی لە ناو سوریایەکی یەک گرتوو . ئەو ئاماژەیەی سەرەوە یەکێ لە لێدوانەکانی سێرگی لاڤرۆڤی وەزیرەی دەرەوەی روسیایە . بە قسەی لێدوانەکانی میدیا بێت ، تورکیا و ئەو ڕێکخراوە ئاینیانەی سەر بە ئەون ، لە عەفرینەوە بەو لاوە تەنیا خاکێکی بچووکی سوریایان بە دەست ماوە ئەنساری شام کە پێشتر بەرەی نوسرە بوون ، لەو شەڕو پێکدادانەی ، چەند ڕۆژی لە مەو بەر و پاش کوشت و کوشتارێکی زۆر لێیان خەریکە هەر هەمووان دە عەفرین دەکاتەوە . بۆ خۆشتان دەزانن ئەنسارو شام پێشتر سەر بە تورکیا بوون و لە لایەن ئەمریکاو رووسیاوە خرابوونە ناو لیستی تێڕۆڕو تورکیاش ناچار بوو بە ئاشکەرا تەعامولیان لە گەڵدا نەکات و ئێستاش بەو پاککردنەوەیان لە هاوپەیمانەکانی تورکیا قسە گەلی زۆر هەڵدەگرێت .

ناچمە ناو قسە گەلیەکان بەس تورکیا تا ڕادەیەک جگی نەماوە تا جگجگانێی پێ بکات . خەریکە بڵێم بۆ رووسەکان و ئەمەریکیەکانیش بووەتە کەلا کوژ . چۆن ئەمەریکاو جاران ڕەنگە بیگۆتبا ئەو چل تا پەنجا هەزار ملیشیایانە و بە چوونە ناوەوەیان بۆ ناو قولایی سوریا ، بەرەو پێشەوە چوونەکانی رووسیا و ڕژێمی بەشار ئەسەد ڕاگرن .

ئێستاکەو بە عەفرینیشەوە کەمتر لە نیوەیان لێ ماوەتەوەو بوونەتە دوژمنی یەکترو بڕوا ناکەم بە عەفرینیشەوە ٠۲٪ خاکیان بە دەستەوە مابێتەوە وەک دەڵێن ئەو خاکەی بە دەست هێزەکانی سوریای دیموکراتدایە دەگاتە ۳٠٪ هەموو خاکی سوریا . پرسیارەکە لێرەوە خۆی قیت دەکاتەوە مەعقولە ئەمەریکا ئەو ۳٠٪ خاکی سوریا کە کۆنترۆلی ئەوی لە سەرە تەسلیم بە تورکیایەکی دۆڕاو لە شەڕو مناوەرەو ئەولاو ئەولاکردنی بۆ هەردو دیوی رووسیاو ئەمەریکا ، بکاتن کە هەر ڕۆژەو لای یەکێکیانە . ئەو پرسیارە بە دیو رووسیاش هەم راستە . ڕووسیا خوا خوای ئەوەیەتی کە ئەمەریکا بڕواوڕێکەوتنێک لە گەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات بکات و بە تورکیا بڵێ غەلەت نەکەی شازدە ، بۆت نیە بستێک بچیتە ناوخاکی کوردەکانەوە . گریمان ئەو ئاماژانە هیچی وا دەرنەچوون و چاو قوچێنرا بۆ هاتنە ناوەوەکانی تورکیا . هی عەفرین یەک لە سەر سەدی خاکی سوریای پێک نەدەهێنا ئینجا پاش ٥۸ ڕۆژ ، توانیان بچنە ناویەوە ئەگەر یەپەگە شەری کۆلان بە کۆلانی بکردبا وای لە ٥۸ ڕۆژی تر .

ئەدی ئێستا یەکینەکانی پاراستنی گەڵ چەکی پێشکەوتووی نیمچە دەولەتێکیان لایەو ئەو ۳٠٪ خاکەی بن دەستیان چۆن لە بن دەستیان دەردێنن . بزواندنی ڕای جیهانیش لە دژیان بەرایەکی تر . کێش ناڵێ ڕێکەوتنێکی نهێنی لە نێوان ئەمەریکاو رووسیاو ئیسرایلیش لە گەڵی کە سوریا بکرێتە ناوچە نفوزی رووسی و ئەمەریکی و ئێران و تورکیا بە تەواوەتی وەدەر نرێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.